نامۆترین زمانێ جیهانێ یێ كیژ وان گه‌له؟
باسنیۆز:
زانایانی زمانه‌وانی، ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه زمانی گه‌لی بیراها، كه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له وڵاتی به‌ڕازیل ده‌ژین، نامۆترین زمانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گشت زمانه‌كانی دیكه جیاوازن و ئامرازه‌كانی ڕێزمانیان ته‌واو جیاوازه.
ڕۆلف سایل، پسپۆڕ و زمان‌ناس، له زانكۆی ئۆسڵۆ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ گومانی تێدانییه، نامۆترین زمان، هی گه‌لی بیراهایه، هیچ هاوشێوه‌یه‌كی نییه.
ئه‌و پسپۆڕه، ئاماژه به‌وه‌ش كرد: “بنه‌ماكانی زمانه‌وانی جیاوازی هه‌یه، له زمانی گه‌لانی دیكه ئه‌و بنه‌مایانه نین و ڕێسای تایبه‌تی ڕێزمانییان هه‌یه، بۆ نموونه فرمانه‌كانی ڕابردوو و داهاتوویان نییه، ته‌نیا باس له ئێستا ده‌كه‌ن”.
زانایان، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و زمانه، بۆ كه‌ڵتور و تێگه‌یشتنی ئه‌و گه‌له ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ته‌نیا باس له ئێستا ده‌كه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی بیر له ڕابردوو بكه‌نه‌وه و ترسیان له داهاتوویان هه‌بێت.
ئه‌و گه‌له قسه‌كانیان ته‌نیا له ڕێگه‌ی وشه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك ده‌نگه، وه‌ك ده‌نگی باڵنده‌كان و به‌كارهێنانی ده‌نگی نامۆ، كه لاسایی كردنه‌وه‌یان زۆر كارێكی ئه‌سته‌مه، ئه‌و ده‌نگانه‌ش لای ئه‌وان، زیاتر له چه‌ندین مانا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێری به‌رزی و نزمی و شوێنه‌كان، یاخود بڕگه‌یه‌كی كورت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی