زگێ مارهكى ڤهكر،تشتهكێ چاڤهرێنهكرى ديت
خەندان-
دانیشتوانی گوندێك لە نایجیریا بە کۆمەڵ هێرشیان کردە سەر مارێکی ئاوساو و پاش کردنەوەی سکی، بۆیان دەرکەوت کە ئەو گیاندارە دووگیانە و سەدان هێلکە لە سکیدایە.
دانیشتوانەکانی ئەو گوندە بەدەست مارێکەوە گیریان خواردبوو کە هێرشی دەکردە سەر ئاژەڵەکانیان و دەیخواردن، هەربۆیە بە کۆمەڵ لە دەوری گوندەکەیان ئەو مارەیان راوکرد و کە ئاوا بە ئاوساوی دۆزییانەوە وایان دەزانی یەکێک لە ئاژەڵەکانیان لە سکیدایە.
ئەو مارە، کە لە جۆری ئاناکۆندا دەچێت، پاش ئەوەی لە لایەن دانیشتوانی ئەو گوندەوە کوژرا سکە ئاوساوەکەی کرایەوە و دەرکەوت ئەو مارە دووگیانە و سکی پڕە لە هێلکە، دەستبەجێ زۆربەی هێلکەکانەیان دەرهێنا و لەگەڵ خۆیاندا بردیان.
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هێلکەی مار بە خواردنێکی خۆش و نایاب دەزانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی