کچهكا پازدە سالى دچتە سەر مەریخێ
ZNA – ھەولێر
زۆرێک لە ھەرزەکارە ١٥ ساڵانەکان بیر لەوە ناکەنەوە کە بیانەوێت گەشت بۆ ھەسارەیەکی دیکە بکەن . بەڵام بۆ کچە شۆخ و شەنگ (Alyssa Carson) ئەم بیرکردنەوەیە جیاوازە.
ئالیسا پلانی بۆ ژیان خۆی داناوە. کە ببێتە یەکەم کەس ھەنگاو بنێت لەسەر مەریخ و بریار دەدات کە چۆن ئەم کارەی بۆ خۆی ھەلبژێریت. ھەروەھا ئەم کچە دەبێتە یەکەم کەس لە جیھاندا کە ئامادەی ھەموو خول و کەمپینەکانی دەزگایی بۆشایی ئاسمانی ناسا بێت – گەنجترین و بچووکترین کەسە کە تاوەکو ئێستا کۆرسی ئەکادیمی پێشکەووتوی بۆشایی تەواو بکات و لە ئێستادا ئالیسا خویندکارە و لە قۆناغی ١٠ دەخوێنیت بە چوار زمان .
ئالیسا دەلێت :” بۆ یەکەم جار کە ئارەزووی رۆیشتنم بۆ سەر مەریخ بوو تەمەنم ٣ ساڵان بوو – من ھەموو شتێکم دەکرد وەک ھەر مندالێکی ئاسایی کە دەیکرد و لەلایەکی دیکەشەوە من ھەوڵم دەدا ببمە کەشتیوانی ئاسمانی و بچمە سەر مەریخ “. لەگەڵ ئەمەشدا ئالیسا لەم ماوەیەدا بوو بە بچووکترین و گەنجترین کەس کە بۆ پرۆژەی (PoSSUM) ڕەزامەندی لەسەر دەربڕا . کە لێکۆلینەوە دەکەن لە چینی میزۆسفیری سەرەوە و دەبێت بە یەکێک لەو کەشتیوانانەی کە دەچن بۆ بۆشایی ئاسمان. ئەفسەرێکی دەزگای ناسا بە ناوی Paul Foerman دەلێت :” ئەو ھەڵسوکەوتی دەروونی تەواو وەردەگرێت و ھەموو شتێک لەلایەنی جەستەییەوە دەیکات لەسەر زەوی بۆ ئەوەی بۆ گەشتی مەریخ ئامادە بێت ” .
بەڵام ئالیسا رێگەیەکی دوور درێژی لە پێشە بۆ تەواوکردنی کارەکەی ، کە ئەبێت بەشی زانستی لە زانکۆی کامیبریج لە بەریتانیا تەواو بکات و پاشان ماستەر لە بواری ئەندازیاری بۆشایی لە فەرەنسا بەدەست بھێنیت و پاشان لە پەیمانگای MIT بەشی ئاسترۆبایۆلۆجی بخوێنێت لە کۆتایدا تاوەکو ئەو کاتە تەمەنی ئالیسا دەگاتە ٢٩ ساڵ و ئامادە دەبێت بۆ گەشت کردن بۆ سەر ھەسارەی مەریخ کە وا بریارە دەزگای ناسا لە ساڵی ٢٠٣٠ ئەم گەشتە بکات ، لەگەڵ ئەوەش تەمەنی ئالیسا ١ ساڵ کەمتر دەبێت لە تەمەنی دیاریکراو بۆ ئەو گەشتە.
ھەروەھا باوکی ئالیسا Bert Carson تەواو پشتگیری کچەکەی کردووە – و دەلێت ئالیسا زۆر زۆر شت لەبارەی بۆشاییەوە فێربووە بەشێوەیەک زیاتر لەوەی کە بیرم لی دەکردنەوە . باوکی ئالیسا ھێشتا چاوەرێی ئەو کاتە سۆزدارییە کە بۆ دواین جار ئەبێ بە کچەکەی بڵێ خوات لەگەڵ ، رەنگە بۆ ھەتا ھەتایش بێت . لە کۆتایدا دەلێت :” ئەمە ئەستەمە بۆم ، بەڵام ئەو چی بوێت ئەبێ من پشتگیری بکەم ، دەبێ ڕێگەی پێبدەم بڕوات ، ئەمە لە ئێمە گەورە ترە “.
ھەروەھا لە کۆتایدا ئالیسا دەلێت :” ھەرچەندە مەترسی زۆر ھەیە بۆ چوون بۆ سەر مەریخ ، بەڵام من باوەرم وایە پاداشتەکان زۆر لەوە گەورەترن لە کۆتای رۆژەکەدا . دەتوانین زۆر شتی باش بەدەست بھێنین لەم رۆیشتنەدا “.
سەرچاوە / سایتی , زانستی ھەسارەی شەشەم
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی