ئاب 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌يكه‌كا تەمەن 54 سالى ژ كورێ خۆ گەنجتر دەردكەفت

ده‌يكه‌كا تەمەن 54 سالى ژ كورێ خۆ گەنجتر دەردكەفت1217102016_daillla

خەندان

دایكێكی تەمەن 54 ساڵ لە كوڕە 22 ساڵەكەی گەنجتر دەردەكەوێت و زۆر جار خەڵكی دەكەونە هەڵەوە و وا دەزانن دڵخوازی یەکترن، هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ دنانای بەرنامەیەکی زانستی بۆ ژەمە خواردنەکانی.

پامێلا جەی تەمەن 54 ساڵ هێندەی نیوەی تەمەنی خۆی دەردەكەوێت و ئەو كاتانەی لەگەڵ كوڕەكەی کاتەکانیان بەسەردەبەن، خەڵکانی تر کە نهێنی بەگەنجی مانەوەی دایکەکە نازانن و دەستبەجێ وەک دوو دڵخواز تەماشایان دەکەن.

پامێلا دەڵێت “هەركاتێك كچان پرسیاری نهێنی بە گەنجی مانەوەم لێدەكەن، تێیاندەگەیەنم بەرنامەی خۆراکی هۆکارێکە بۆ مانەوەتان بەگەنجی”.

ئەو دایکە گەنجە دەشڵێت “هەموو بەیانییەك كاتژمێر شەش لە خەو هەڵدەستم و ڕۆنی گوێزهند و قاوەی ڕەش لە كوپێكدا تێكەڵ دەكەم و دەیخۆمەوە، دواتر هێلكە و نانی برژاو دەخۆم و لە زۆربەی ژەمە خواردنەكانمدا زەڵاتە دەخۆم، جگەلەوەش شەكر بەكەمی بەكاردێنم لە ژەمەكانمدا و هەموو ڕۆژێك دژەخۆر بەكاردێنم”.

پەمێلا وەک خۆی باسی لێوەدەکات خەڵكی بڕوای پێناكەن كاتێك تەمەنی خۆی ئاشکرادەکات، هەربۆیە ناچارە ناسنامەیان نیشان بدات بۆئەوەی بیسەلمێنێت كە تەمەنی 54 ساڵە.

ئەو ژنە وەرزشی یۆگا و یاریی لەشجوانی دەكات و هەفتەی جارێك ساونا دەكات و دواتر بە ئاوی سارد خۆی دەشوات.

پامیلا ئێستا بە تەنهایە و ئاستەمە بتوانێت هاوژینێك لە تەمەنی خۆیدا بدۆزێتەوە، چونكە هەموو ئەو كوڕانەی دەیانەوێت ببن بە هاوژینی تەمەنیان لە 30 ساڵدایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi