زارۆكهكێ سێ سالى پشتى 72 دهمژمێرێن ووندابوونێ،ل دارستانێن سیبریادا هاته رزگاركرن
خەندان
منداڵێكی سێ ساڵەی روسی كە لە دارستانە پڕلە گورگەكانی سیبریادا وونبوو، دوای 72 كاتژمێر دۆزرایەوە و ڕزگاركرا.
بەپێی هەواڵێكی ئەسۆشێتد پرێس، وەزارەتی كارەساتە كتوپڕەكانی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، منداڵەكە ناوی (تسێرین دۆپچوت) ە و خەڵكی گوندی (كهوت) لە ناوچەی (توڤا)ی باشووری سیبریایە و رۆژی شەممەی ڕابردوو وون بووە.
وەزارەتەكە ڕونیكردۆتەوە هەلیكۆپتەرێك و نزیكەی 100 كارمەندی فریاگوزاریی لە هەڵمەتێكی گەڕاندا بەشدارییان كردووە لە نزیكەی 200 كیلۆمەتری باكوروی سنوور لەگەڵ مەنگۆلیادا.
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو منداڵەكەبە دووری سێ كیلۆمەتر لە گوندەكەی خۆیەوە دۆزراوەتەوە كاتێ وەڵامی مامی داوەتەوە، كە لەگەڵ تیمەكانی گەڕان و ڕزگاركردندابووە و بانگی منداڵەكەی كردووە و كاتێ منداڵەكە دۆزراوەتەوە لە حاڵێكی باشدا بووە.
(تسێرین دۆپچوت) لەدوای رزگاركردنی
(تسێرین دۆپچوت) لەدوای رزگاركردنی
بەپێی میدیاكانی روسیا منداڵەكە رۆیشتووە بۆ دارستانێك كە بە (تایگا) ناسراوە تا شوێنی توتكە سەگێك بكەوێت ئەوەش لەكاتێكدا داپیرەی ئاگای لە منداڵەكە نەماوە و دواتر وون بووە، منداڵەكە تەنها پارچەیەك شۆكۆلاتەی پێبووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی