ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژنه‌ك لسەر مۆبایلێ مێرێ خۆ دکوژت

ژنه‌ك لسەر مۆبایلێ مێرێ خۆ دکوژت

خەندان 132192016_charshew

ژنێک کە لەسەرئەوەی بەردەوام مێردەکەی مۆبایل بەکاردەهێنێت بە چەقۆ دەیکوژێت، دوای ئەوەی دەستگیردەکرێت لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگا دەکەوێت بەسەر دەست و قاچی باوک و دایکی مێردەکەیی و داوای لێخۆشبوونیان لێدەکات.

ئەم ژنە کە تەمەنی ٢١ ساڵە و لە تارانی پایتەختی ئێران دادەنیشێت بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە دەڵێت “ماوەیەک بوو مێردەکەم ئینتەرنێتی سیم کارتەکەی کارا کردبوو، هەموو ژیانی بە ئینتەرنێت و کاتبەسەربردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڕێدەکرد، بەردەوام خەریکی مۆبایلەکەی بوو، منیش گومان لا دروستبوو کە قسە لەگەڵ کەسێکی تر بکات و کەسێک بیەوێت بێتە ناو ژیانمەوە و لێم تێکبدات بۆیە شەوی ڕووداوەکە داوام کرد کە مۆبایلەکەیم بداتێ بۆ ئەوەی ئینتەرنێت بەکاربهێنم، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە و ئامادە نەبوو مۆبایلەکەیم بداتێ”.

ئەو ژنە بە گریانەوە بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی ڕوداوەکە و وتیشی :دوای ئەوەی مێردەکەم ئامادەنەبوو بۆ یەک خولەک مۆبایلەکەی بدات بە دەستمەوە گومانەکانم زیاتر بوو، دەمەقاڵێ لەنێوانماندا دروستبو و منیش لەناکاو گازێکم لە دەستی مێردەکەم گرت، ئەویش هێرشی بۆ کردم و قژی ڕاکێشام و زۆری لێدام.

ئەو ژنە تۆمەتبارە ئاماژەی بە کاتی کوشتنی مێردەکەی کرد و وتی: کاتێک مێردەکەم لێیدام زۆر توڕە بووم و ڕۆیشتمە چێشتخانەکەوە و چەقۆیەکی گەورەم هێنا، لەو کاتەدا مێردەکەم خەریک بوو دەچووە دەرەوە چەقۆکەم بۆ وەشاند و ئەویش بە سودفە لای کردەوە و چەقۆکە کێشای بە سەر دڵیدا و گیانی لە دەستدا، هەر ئەو کاتە لە کارەکەم پەشیمان بووم، بەڵام پەشیمانی سوودی نییە.

دوای دانپێدانەکانی ژنەکە، دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگا کرا و دادوەر بە ئامادەبوونی باوک و دایکی پیاوە کوژراوەکە دانیشتنی دادگای دەستپێکرد.

سەرەتا دادوەر وتەی باوک و دایکی کوڕەکەی وەرگرت و هەردووکیان داوای لەسێدارەدانی ژنەکەیان دەکرد بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ئەنقەست.

بەڵام ژنەکە بە گریانەوە داوای لێخۆشبوونی دەکرد و دەیوت: من بە ئەنقەست مێردەکەم نەکوشتوە من خەمی ژیانی هەردووکمان هەبووە ڕوداوەکە ئەنقەست نەبووە.

ژنەکە ڕویکردە باوک و دایکی مێردەکەی و وتی: تخوا دەرفەتم بدەنێ با کچە سێ ساڵەکەم خۆم بەخێوی بکەم، من پێنج ساڵ لەگەڵ کوڕەکەتان ژیاوم و هیچ كێشەم نەبووە.

بەڵام باوک و دایکی کوژراوەکە سوور بوون لەسەر لەسێدارەدانی ژنەکە و دادگاش بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دۆسیەکەی بۆ دانیشتنێکی تر دواخست.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi