چاره‌سه‌ركرنا پێستێ سۆتى
باسنيۆز:
زۆر جار له وه‌رزی به‌هار و هاویندا پێستی روومه‌ت به هۆی به‌ركه‌وتنی تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆر ده‌سووتێته‌وه و ره‌نگی پێست دروست ده‌گۆڕێ و دووچاری خوران دێت.
ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی ئه‌م كێشه‌یه بوونه‌وه، ده‌توانن سوود له جۆ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێك جۆ جوان بكوتن، دواتر كه‌مێك ئاوی ساردی تێكه‌ڵ بكه‌ن، پاشان گیراوه‌كه بۆ ماوه‌ی 2-4 سه‌عات له پێستی سووتاوی روومه‌ت بده‌ن.
جگه له جۆ، شیری كه‌مچه‌وری، یان ماست هه‌مان كاریگه‌ریی هه‌یه و ده‌توانن هه‌ر 3 سه‌عات جارێك بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك شیر یاخود ماست له روومه‌ت بده‌ن.
به‌پێی گوته‌ی پزیشكانی پێست، كاتێك پێستی روومه‌ت به هۆی تیشكی خۆر ده‌سووتێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت سابوون و لیفكه له روومه‌ت بده‌ن، چونكه ئه‌م كاره پێست ده‌قلیشێنێ، له‌جیاتی سابوون ده‌توانن سوود له سركه‌ی سێ‌و یاخود زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یتی باده‌م وه‌ربگرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی