مرۆڤێ ب شێوێ گورگى ژدایکبوو
خەندان
لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە وڵاتی هیندستان منداڵێكی ساوا كاتێک لە دایك دەبێت هەموو لەشی بەتوكی رەش داپۆشراوە و ئەوەش بۆتە مایەی دڵشكاوی بۆ دایكی منداڵەكە، چونكە حاڵەتەكەی لە دایكییەوە بۆ ماوەتەوە.
حاڵەتەكە بە “مرۆڤی شێوە گورگ” ناودەبرێت حاڵەتێكی دەگمەنەو لەڕووی پزیشكییەوە بە “مووی زیادەی لە ڕادەبەردەر” ناودەبرێت بەڕێژەی یەك حاڵەت لە ملیارێك كەسدا بەشێوەیەك منداڵەكە بە هەمان شێوەی دایكی و دوو خوشكی، توكی رەش هەموو جەستەی داپۆشیوە و ئەو جیناتە دەگمەنەی خێزانەكەی بەشێوەیەكی بۆماوەیی بۆ ماوەتەوە.
Five-month-old werewolf baby boy of Manisha Sambhaji Raut, 22, is pictured at his house in Maharashtra, India
بەپێی میرەر، سامبهاجی ڕاوت، تەمەن 22 ساڵ، دایكی منداڵەكە كە خەڵكی شاری پونەی ناوەڕاستی هیندستانە، تووشی دڵتەنگی كە كوڕەكەی ئەو سیفەتەی لە خۆیەوە بۆ ماوەتەوە.
لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: “من هەمیشە بێزم لە خۆم دەكردەوە كاتێک خۆمم لە ئاوێنەدا دەبینی و ئێستا دەپرسم چۆن كوڕەكەم لەگەڵ هەمان نەنگی و كێشەیەدا هەڵبكات.”
Five-month-old werewolf baby boy of Manisha Sambhaji Raut, 22, is pictured at his house in Maharashtra, India
وتیشی: “من و خوشكەكانم هەمیشە بێزاردەكراین و بە ناوناتۆرەی خێو، ورچ و مەیموون وەسفدەكراین، كاتێک دەبینم كوڕەكەم بە هەمان ئازار و كۆژانی مندا دەڕوات تووشی دڵشكانم دەكات”.
ئەو دایکە دەشڵێت “ئەو منداڵی منە و من بەبێ مەرج خۆشمدەوێت شێوەی هەرچۆنێك بێت، هەروەكو چۆن دایكم منی بەخێوكردووە. تاكە هیوام ئەوەیە منداڵەكەم وەكو منداڵێكی ئاسایی گەورەببێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی