ئه‌كته‌ره‌كێ ناڤدارێ به‌رازیلی گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا
باسنيۆز:
ئه‌كته‌ری ناودای به‌رازیلی “دۆمینگۆس مۆنتانیر”، كه به ڕۆڵه‌كانی له دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا ناسراوه، له كاتی وێنه‌گرتنی درامای “شیكۆ پیاوه پیره‌كه”، گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له ئه‌كته‌ره به‌رازیلییه‌كه، ڕایان گه‌یاند :” دوای وێنه‌گرتنی ئه‌لقه‌یه‌ك له دراماكه، ڕۆشت بۆ سه‌ر ڕووباری (سان فرانسیسكۆ) بۆ مه‌لێ كردن، به‌ڵام له كاتی دیاری كراودا نه‌گه‌ڕایه‌وه، دواتر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئهیلوول له قوڵایی 30 مه‌تردا له نزیك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كیسینگۆ، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه”.
مۆنتانیر (ته‌مه‌ن 54 ساڵ) سه‌ره‌تا له نمایشی سێرك و شانۆوه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، دواتر له ڕێگه‌ی فیلمه‌كانه‌وه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام زیاتر له دراماكاندا ناسراو و بوو به ئه‌كته‌رێكی دیاری ئه‌و وڵاته.
ئه‌و ئه‌كته‌ره زیاتر به‌و ڕۆڵه ناسرا كه له درامایه‌كی كورتدا له ژێر ناونیشانی “هاوارێكی نه‌بڕاوه” كه تیایدا ڕۆڵی كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی به‌رازیل ” پاولۆ ئه‌لبیرتۆ فهنتوورا”ی بینی، ناسرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی