ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بۆ ماوێ چاار سالايه‌ کچا خۆ ل که‌نتۆره‌كێ دا ڤه‌دشێرت

بۆ ماوێ چاار سالايه‌ کچا خۆ ل که‌نتۆره‌كێ دا ڤه‌دشێرت 

خەندان121192016_kantor

لە شاری ئزمیری تورکیا پیاوێک بۆ ماوەی چوار ساڵ کچە تەمەن سێ ساڵانەکەی لە کانتۆری هەڵگرتنی جلوبەرگدا دەشارێتەوەو کاتێک پۆلیس دەیدۆزنەوە کچەکە تەمەنی بووەتە 7 ساڵ.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری سی ئێن ئێن تورك، ئایسونی تەمەن (33) ساڵ لەگەڵ پیاوێک بەناوی موحەرەم هاوسەرگیریی دەکەن و کچێکیان دەبێت بەناوی ئەلیف، بەڵام دوای ئەوەی کچەکەیان تەمەنی دەبێتە سێ ساڵ ئەم ژن و پیاوە کێشەی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە نێوانیان و لە ساڵی 2012 دادگا بەشێوەیەکی رەسمی لەیەکیان جیادەکاتەوە.

کچەکە ئەرکی بەخێوکردنی دەکەوێتە ئەستۆی دایکی، بەڵام لەنێو هۆڵی دادگا کاتێک دێنە دەرەوە موحەرەم کچەکەی خۆی لەباوەشی ژنەکە دەڕفێنێت و بۆ ماوەی 4 ساڵ لەنێو کانتۆرەکەی ماڵەوەدا دەیشارێتەوە بۆ ئەوەی ژنەکەی نەیبینێت.

دوای ئەوەی ژنەکە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکات، پۆلیس لەو ماوەیەدا زیاتر لە 20 جار ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجامدەدەن و هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پیاوەکە، بەڵام بۆیان نادۆزرێتەوەو پیاوەکەش نکۆڵی دەکات کە کچەکە لای ئەو بێت.

دوێنێ شەممە پۆلیس زانیاریی وردیان پێدەگات و دوای پشکنینێکی زۆر کچەکە لەنێو کانتۆری ماڵی باوکەکەدا دەردەهێننەوەو رادەستی دایکی دەکەنەوە.

ئەو پیاوە لەو ماوەیەدا کچەکەی بێبەشکردبوو لە خوێندن لە خوێندنگاو یارییکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیدا، جگەلەوەی کاتێک نەخۆشیش کەوتووە نەیبردووەتە نەخۆشخانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi