ل كه‌لار زارۆكه‌كێ نه‌ئاسایی ژ دایکبوو
باسنيۆز:
له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، منداڵێكی نا ئاسایی لەدایک دەبێت.
د. سۆران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار ڕایگه‌یاند” دوێنی یه‌كشه‌ممه 17/7/2016، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانی شاری كه‌لار منداڵێكی ناكام له دایك بووه، كه سه‌ری قه‌باره‌ی زۆر بچووكه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌ته كه له كه‌لار منداڵێكی به‌و شێوه‌یه له دایك بێت”.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هۆكاری دروستبوونی ئه‌و منداڵه و به‌و شێوه‌یه ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دایكه‌كه‌ی شێوه ده‌رمانێكی خواردبێت كه زیانی زۆری به كۆرپه‌كه‌ی گه‌یاندبێت، یاخود دایكه‌كه‌ی نه‌خۆشی دیكه‌ی هه‌بێت و گوتیشی: “ئه‌و منداڵه له دوای له دایكبوونی بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م ژیا‌و پاشان گیانی له ده‌ستدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
