رۆژانه بكارهێنه‌رێن فه‌یسبۆكى ل كێمبوونێ دانه
وشه:
به‌هۆی چه‌ندان هۆكاری جیا جیا كه تووشی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك بووه، زۆربه‌ی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه ئه‌كاونته‌كانی خۆیان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سڕیوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش گه‌شه‌ی فه‌یسبووكی به‌شێوازێكی زۆر كاریگه‌ر كه‌مكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تا ساڵی 2016 یش رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ری بۆ زیاد ده‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 2017 بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبێری ساڵی 2018 ئه‌م ڕێژه‌یه به‌شێوازێكی زۆر كه‌می كرد و گه‌شه‌ی فه‌یسبووكی به‌ته‌واوه‌تی خست.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی “زه‌ڤێرج” كه‌وتووه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا فه‌یسبووك نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئه‌كاونتی كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌كارهێنه‌ران فه‌یسبووكه‌كانی خۆیان سڕیوه‌ته‌وه ئه‌مه‌یش زۆر زه‌ره‌ری له فه‌یسبووك داوه.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی