سامسۆنگ ل 2019ێ دێ گالاكسی s10 ئێخته بازارى
وشه:
كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا بۆ ساڵی 2019 ده‌ست بكات به فرۆشتنی Galaxy s10 و گالاكسییه شاشه نوشتاوه‌كه كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمپانیاكه له‌ڕووی فرۆشیارییه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا باسی له‌وه كرد كه له ساڵی 2019دا ده‌ست ده‌كرێت به فرۆشتنی دوو له باشترین جۆری مۆبایله‌كان كه دانه‌یه‌كیان پێكدێت له Galaxy s10 و ئه‌وه‌ی تریشیان گالاكسی شاشه چه‌ماوه یان نووشتاوه ده‌بێت.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه پێشووتر دیزاینی گالاكسییه نووشتاوه‌كه ئاشكرا كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون نییه Galaxy s10 چونكه تا ئێسته دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمپانیاكه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ساڵی داهاتووه ئه‌م دوو به‌رهه‌مه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه و ده‌ست بكات به‌فرۆشتنی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی