ئه‌پل تایبه‌تمه‌ندییه‌كا نوو بۆ IOS زێده‌كر
وشه:
كۆمپانیای ئه‌پڵ له نوێترین كاری‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر به‌سوودی بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌مه‌كه‌ی دانا كه ئه‌وه‌یش زیادكردنی گێگابایتی مۆبایله‌كه‌ته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و گوتوویه‌تی، كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌پڵ له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بۆ سیسته‌می ios گێگابایتی “iCloud” زیاد كرد كه پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ر دابوو، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆر گله‌ییان هه‌یه له‌سه‌ر گێگابایتی مۆبایله‌كانیان به‌تایبه‌تیش گێگابایتی iCloud كانیان.
ئه‌پڵ ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌پده‌یته نوێیه‌ی زیاتر گووتی، ئه‌و سیسته‌می زیادكردنی گێگابایته به‌شێوازێكی نوێ ده‌كرێت و به‌نرخێكی كه‌میش ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ نزیكه‌ی 200 گێگابایت زیاد بكه‌ی ته‌نیا به 2.99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی