دهمێ بهلاڤكرنا نووترین جۆرێ ئایفۆنێ هاته ئاشکهراكرن
K24 – ههولێر:
ئەگەرچی کۆمپانیای ئەپڵ وادەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بەنهێنی دەهێڵێتەوە، بەڵام رۆژنامەی سەنی بەریتانی، وادەی خستنە بازاڕی نوێترین جۆری ئایفۆن ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، 14ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، نوێترین ئایفۆن بە دیزاینێکی نوێوە دەکەوێتەوە بازاڕەوە.
لە ساڵی 2017، کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن ئێکسی خستە بازارەوە، کە دوگمەی (هۆم)یـی تێدا لابرد و تایبەتمەندی ناسینەوەی دەمووچاوی لەبری دانا.
هێشتا تایبەتمەندییەکانی ئایفۆنە نوێکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام چاوەڕواندەکرێت گۆڕنکاری لە دیزاینی شاشەکەی بکرێت.
H.J
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی