گەرما ھاڤینێ ئەڤ کاریگەری لسەر مۆبایلێ ھەیە
SNN:
خاوەنی مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرەکانی لابتۆپ خۆیان دەبیننەوە کەچەندە بێزار و ماندوون بەھۆی خاوبونەوە یان راوەستانی ئامێرەکانیان لەدوای چەندین سەعات بەکارھێنانی لەھاویندا.
ئەگەر مۆبایل و لابتۆپ بخرێتە بەر خۆر لەھاویندا و بەکاربھێنرێت گەرم دەبێت بەوپێیەی ھەستەوەرەکانی گەرمی ھەرکات گەرمتر بێت ھێندە خراپتر کاردەکات و دەبێتە ھۆی خاوبونەوەی ئەمەش مانای وایە ئامێرەکەت کارەبا زیاتر سەرف دەکات.
ئەپڵ دەڵێت دەبێ ئامێرەکانی لەپلەی گەرمای زیاتر لە ٣٥ پلە ئیش پێ نەکرێت، و دانان و خەزنکردنیشی لە ٢٠ بۆ ٤٥ پلەی سەدی زیاتر نەبێت.
ئامێری ماکبوک پرۆ ش لەپلەی ١٠ بۆ ٣٥ پلەی سەدی زیاتر نەبێت.
ئەپڵ دەڵێ مۆبایلەکەت لەئۆتۆمبیلەکەتدا جێمەھێڵە چونکە لەدوای سەعاتێک لەئۆتۆمبیلەکەتدا پلەی گەرما دەگاتە ٤٦ و لەبەر سێبەریشدا دەگاتە ٣٧.٧ پلەی سەدی.
مۆبایلەکانی گوگڵیش لەپلەی گەرمای کەمتر لە ٤٥ پلەی سەدی و سامسۆنگیش پلەی ٣٥ بەباشترین دەزانێت.
بەشێوەیەکی گشتی پێویستە سستمی Low Power مۆد بەکاربھێنرێت یان مۆبایل دابخرێت لەکاتی گەرمای زۆردا، یان بخرێتە نێو جانتا یان خاولیەک.
نابێ لەکاتی گەرمادا سستمی GPS بەکاربھێنرێت یان یاریی قورس و گرافیک بکرێتەوە یان ئەپڵیکەیشنەکانی VR بەکاربھێنرێت کەھەمویان دەبنە ھۆی گەرمبونی ئامێرەکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی