ئەڤ شاشيه دبته ئهگهرێ ژناڤچوونا باتريا مۆبايلان
خەندان
بوونی مۆبایلە زیرەکەکان و بەربڵاویان لەم سەردەمەدا وایکردووە خواست لەسەر ئەو جۆرە مۆبایلانە زیادبێت کە لەرووی بەهێزی و توانستی باترییەکانیانەوە سەرکەوتوون و بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە دەگرن.
مۆبایلەکانی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس یەکێکن لەو مۆبایلانەی بەکارهێنەرێکی بەرچاویان هەیە و بەردەوام نەوەی نوێی لێ بەرهەم دەهێنرێت و رکابەری لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەدا پێدەکرێت، هەرچەندە خودی ئەو دوو کۆمپانیایە ململانێیەکی بەهێز لەنێوانیاندایە.
بەڵام تەواوی کێشەی مۆبایلە زیرەکەکان لە یەک خاڵدا خۆی دەبینێتەوەو بووەتە دیاردە ئەویش کەمی بەرگەگرتنی شەحنی باترییەکانیانە، بێگومان ئەمەش لە ساتی ئەکتیڤ کردنی مۆبایلەکەوە ئەگەر بە دروستی بەکاربهێنرێت ئەو حاڵەتە روونادات.
یەکێک لەو هەڵە باوانەی بەردەوام لەلایەن بەکارهێنەرانی مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت بریتییە لە شەحن کردنەوەی باترییەکەی بۆ تا رێژەی %١٠٠ ، کە ئەمەش بە هەڵەیەکی کوشندە دادەنرێت.
ئەوەش لە رێگەی توێژینەوەیەکەوە سەلمێنراوە کە باشترین ماوەی باتری بۆ ئەوەی زیاتر بەرگە بگرێت لەنێوان ٤٠ بۆ ٨٠دایە، واتە واباشترە لەکاتی دابەزینی شەحنی باتری مۆبایلەکان بۆ لە %٤٠ بارگاویی بکرێتەوە، لەکاتی تێپەڕکردنیشی بۆ لە %٨٠ بارگاوییەکەی لێ بکرێتەوە، چونکە باتری لە لیسیۆم دروستکراوە ئەگەر رێژەی بارگاوییەکەی بگاتە لە %٩٠ گەرم دەبێت و ئارەقە دەکاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی