داخوازا ڤهكرنا بنگههێن دهنگدانێ بۆ ئاوارێن شنگالێ دئێته كرن
تۆرا لالش:
بەهۆی مەترسی و ڕێگرییەکانی پەکەکە داوای کردنەوەی بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکانی شنگال دەکرێت و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، بەپێی یاسا پێویستە بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان بکرێتەوە.
سەیدۆ چەتۆ، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی ڕێگری لە بانگەشەی پارتی کرا و ڕێگەیان نەدا کاندیدانی پارتی بانگەشە بکەن، مەترسی هەیە لە ڕۆژی دەنگدانیش ڕێگری لە خەڵکی شنگال بکرێت بۆ ئەوەی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بتوانن دەنگ بدەن.”
بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی گوتیشی: “بەپێی ماددەی 22ی یاسای هەڵبرادنەکان، پێویستە بنکەی دەنگدان بۆ خەڵکی شنگال بکرێتەوە، تا ڕۆژی دەنگدان بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.”
سەیدۆ چەتۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “ئێمە داوامان کردووە چوار بنکەی دەنگدان لە دەرەوەی شنگال بۆ دەنگدەران بکرێتەوە و هەر ئاوارەیەک نەتوانێت بچێتە شنگال و ڕێگریی لێ کرا ئەوە لەو چوار بنکەیە دەنگ بدەن، ئەگەر ئەوە نەکرێت مەترسی هەیە هەزاران دەنگدەر ڕێگەیان پێ نەدرێت بچنە شنگال و بەشداریی دەنگدان بکەن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی