هه‌فت رۆژان بۆ فه‌رمانبه‌رێن ئێزدى بێنڤه‌دانا فه‌رمى يه
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئێزدییان، ئاشكرای كرد كه حه‌وت رۆژ بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئێزدی ده‌كرێته پشوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/10/2021، خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئێزدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، بۆ (باس‌نیوز) ئاشكرای كرد كه حه‌وت رۆژ بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئێزدی ده‌كرێته پشوو و له سبه‌ینێوه ئه‌و پشووه ده‌ست پێ ده‌كا.
بۆزانی، ئاشكرای كرد: به‌هۆی جه‌ژنی جه‌ماوه، حه‌وت رۆژ بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئێزدی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشوو، كه له سبه‌ی چوارشه‌ممه 6/10/2021ـه‌وه ده‌ست پێده‌كا تا 13/10/2021.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و پشووه به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانه، كه ئه‌و جه‌ژنه‌ی ئێزدییان بكرێته پشوو بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئێزدی.
له‌و جهژنهیاندا، كوردانی ئێزدی سه‌ردانی په‌رستگای لالش ده‌كه‌ن و چه‌ند ڕێوڕه‌سمێكی ئایینی ده‌گێڕن، به‌ڵام جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان، بڕیاری داوه ئه‌مساڵ ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی جه‌ما ئه‌نجام نه‌درێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی