بهربژارهكێ پارتی:ل بەغدا کار بۆ قەرهبووکرنا پێکھاتێن مووسل دکەین
-KDP.info-
کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای مووسڵ گوتی، کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی ناوچەکە بکەین کە زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە ئەوە مافی خۆیانە.
شەریف سلێمان عەلی، کاندیدی ژمارە ٢٤ی بازنەی دووی مووسڵ کە ناوچەکانی شێخان و تلکێف و فایدە و باشیک دەگرێتەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”لە سنووری بازنەی ئێمە بانگەشە زۆر باش بەڕێوە دەچێت و خەڵک پێشوازییەکی باشمان لێ دەکەن و بانگەشە زۆر گەرموگوڕە و ھەموو پێکھاتەکان، بە عەربیشەوە پشتگیریمان لێ دەکەن.”
شەریف سلێمان عەلی گوتیش: ”بچینە بەغدا یەکەم کارمان ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیە بۆ ھەموو پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی، چونکە ئەو خەڵکە زیانی زۆریان پێ گەیشتووە و لەسەر حکوومەتی عێراق پێویستە قەرەبوویان بکاتەوە، چونکە لە ژیانێکی سەختدا دەژین و ئێمە فشارێکی زۆر لە حکوومەتی عێراق دەکەین تاوەکوو قەرەبوو دەکرێنەوە.”
عەلی باسی لەوەش کرد: ”کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کە خواستی ھەموو پێکھاتەکانە، چونکە دەزانن بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان ناوچەکانیان ئاوەدان دەکرێتەوە و ئەمنیەت لە ناوچەکانیان جێگیر دەبێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی