چەند گۆڕێن بكۆم ل شنگال هاتنه سۆتن
وشه:
چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە شارۆكەی شنگال رایان گەیاند كە زنجیرەیەك ئاگركەوتنەوە لە كێڵگە كشتووكاڵییەكانی باكور و رۆژهەڵاتی شارۆكەی شنگال لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵی قوربانیانی ئێزیدی دەستی داعش سووتاوە.
وەك سەرچاوەكان دەڵێن ئاگر رووبەری فرەوانی زەوی كشتووكاڵی چێنراو بە گەنم و جۆ لە ناوچەكانی سەر بە شارۆكەی شنگال لە رۆژئاوای مووسڵ سووتاندووە و جیا لە سووتانی بەرووبووم و وەزی كشتوكاڵی، بووەتە هۆی سووتانی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی قوربانیانی ئێزیدی كە بەدەستی رێكخراوی داعشەوە شەهید كراون لە 2014.
زیاتر گوتیان، ئاگر لە كێڵگە كشتووكاڵییەكان لە ناوچەكانی مەفرەقی كۆمەڵگەی حەردان و زۆرافا و گوندەكانی كرمز و باخلێف لە باكوری رۆژهەڵاتی شنگال كەوتووەتەوە، سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە سێ گۆڕی بەكۆمەڵ كە 260 پاشماوەی تەرمی قوربانیانی ئێزیدی تیادایە لەوانەی لە كۆشتنی بەكۆمەڵ لە 2014 شەهیدكران، لە مەفرەقی حەردان سووتاون.
چالاكانی ئێزیدی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەمڕۆ چوارشەم تۆمارێكی ڤیدیۆییان داناوە ئاگرێكی گەورە پێشان دەدات، بێ ئەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنەوە یان هەوڵێك بۆ كوژراندنەوەی ئاگرەكە هەبێت، لەوكاتەی ئیخڵاس خزر كە چالاكێكی ئێزیدییە سووتانی چوار گۆڕی بەكۆمەڵی یەهۆی ئاگرەكان لە گوندەكانی شنگال دووپات كردەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی