حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زارۆيه‌كى رزگاربوويێ ئێزدى نه‌ھامەتیێن داعش ڤه‌دگه‌رينت 

زارۆيه‌كى رزگاربوويێ ئێزدى نه‌ھامەتیێن داعش ڤه‌دگه‌رينت 
K24 – دھۆك

منداڵێكی دیكەی ئێزدی تەمەن 7 ساڵ لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرا، ئەم رزگاربووەی ژێر دەستی داعش بەھۆی خراپی سەختی ژیان و مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژێر دەسەڵاتی داعش زمانی دایكی بیرنەماوە. منداڵەكە ناوی حەسەنە و دەڵێ داعش ئێمەی دەستگیركرد و بەزۆر فێرە شێوازەكانی شەڕی دەكردین و وەك ئەوەی كە خۆیان دەیانویست پەروەردەیان دەكردین.

دوای ئەوەی حەسەن رزگاربوو، كەسوكاری لە رۆژی لەدایكبوونی رێوڕەسمێكی تایبەتیان بۆ رێكخست، بۆ ئەوەی بە دەربڕی خۆشی و شادی مەینەتییەكانی دەست داعش لەبیر حەسەن ببەنەوە.

حەسەن حوسێن، دەڵێ: “داعش من و خێزانەكەمانی گرت، ئێمەیان فێری شەڕ دەكرد، ئێستا ژیان خۆشە نەك ئەوكاتی لەناو داعش بووین”.

وەنسا خەلەف، نەنكی حەسەن لە رۆژی دایكبوونی نەوەكەی دڵخۆشە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەمساڵ لە بۆ جەژنی لەدایكبوونی رێوڕەسمی جیاوازیان رێكخستووە و رایدەگەیەنێت: “سوپاس بۆ خوا كە حەسەن ھاتووەتەوە ماڵ، ھیواخوازین ئەوانی دیكەش لە دەستی داعش رزگاربن و بە كەسوكاریان شادببنەوە”.

ھەرچەندە حەسەن دوای چوار ساڵ لە دەستی داعش رزگاربوو بە كەسوكاری شادبووەوە، بەڵام ئەو ھێشتا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە زێدی خۆی، بەڵكو ئەو ئێستا لە یەكێك لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای دھۆك لە ئاوارەییدا لەگەڵ خێزان و كەسوكاری دەژیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi