ژماره‌كا كچێن ئێزدی دناڤ خێزانێن مووسل دا ماينه
باسنيوز:
سه‌رۆكى كوتله‌ى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ ئاشكراى كرد کە تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر كچی ئێزدی له‌ژێرده‌ستى خێزانى تیرۆریستانی داعشدا ماون، چونکە كچه ئێزدییه‌كان له‌ناو خێزانه‌كاندا ده‌شاردرێنه‌وه و خێزانه‌كانیش له مووسڵدا خۆیان حه‌شار داوه.
به‌ره‌كات شه‌مۆ، سه‌رۆكى كوتله‌ى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به (باس)ى راگه‌یاند: ”ئه‌نجومه‌نى مووسڵ داواى له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى مووسڵ كردووه به شێوه‌یه‌كى فراوانتر كار له‌سه‌ر رزگاركردنى كچه ئێزدییه‌كان بكه‌ن، هه‌ر خێزانێك له مووسڵ كچێكى ئێزدیی له‌لا بێت و راده‌ستى ده‌زگاى ئه‌منیى نه‌كات، ئه‌وا دواى رزگاركردنى خێزانه‌كه زۆر به‌توندى سزا ده‌درێت، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م داواكارییه‌مان كردووه، ترس بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى کە ئێزدییەکانیان له‌ناو خۆیاندا شاردووەته‌وه، دروست بووه، هه‌ر خێزانێك ئێزدییهكى له ماڵ هه‌بێت و رزگار بكرێت، وه‌كوو تیرۆریستێكى داعش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌دواداچوونى له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌زگاى ئه‌منیى مووسڵیش ده‌ستیان به جێبه‌جێكردن كردووه“.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ”تا ئێستا هیچ ئامارێك سه‌باره‌ت به رفێنراوانى ئێزدی و ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له مووسڵ سزا دراون نهگهیشتوونەته بن ده‌ستمان“.
ئاشكراشی كرد: ”بێ گومان ده‌یان ئێزدی له‌ناو ماڵ و خێزانه‌كانى مووسڵدا شاردراونه‌ته‌وه، به به‌رده‌وامییش به‌دواداچوون بۆ رزگاركردنى ئێزدییه‌كان ده‌كرێت، هه‌ر كاتێك زانیاریمان ده‌رباره‌ى بوونى ئێزدییه‌ك له خێزانێكدا پێ گه‌یشت رزگارى ده‌كه‌ین و حاڵه‌تى ئه‌وها زۆر رووی داوه و كچی رفێنراو له‌ناو ماڵان دۆزراونه‌ته‌وه و رزگار كراون“.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ”هێشتا كچی ئێزدی له سه‌رده‌مى رفێنراوانى داعش له‌ناو هه‌ندێك خێزاندا ماونه‌ته‌وه و زیانیاریشمان ده‌ست كه‌وتووه، كه ئه‌و كچانه‌ى ئێزدی له ماڵى ئه‌و خێزانه مووسڵییانهن به ئاسن به‌ستراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن هه‌وڵى رزگاربوونیش بده‌ن و به‌رده‌وام ده‌یانترسێنن“.
زیاتر ئاخاوت و گوتى: ”پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى مووسڵ زیاتر هاوكاریمان بكه‌ن، ده‌بێت له‌ناو هه‌موو ماڵه‌كاندا بگه‌ڕێن و دڵنیا ببنه‌وه كه ناسنامه‌ى ئه‌و كچانه‌ى له‌و خێزانهدان هی ڕه‌سه‌نن و ساخته نین، ئه‌و خێزانانه‌ى رفێنراوه‌كانى ئێزدییان لاى خۆیان حه‌شار داوه، له سه‌رده‌مى ئه‌وكاتى داعش هاوكاریى تیرۆریستانیان كردووه“.
نوورا به‌رجه‌ست، له كاره‌ساتى شنگال 3/8/2014 له‌لایه‌ن تیرۆریستان له دووڕیانى حه‌ردان گیرا و رفاندییان، بۆ (باس)ى ئاشكرا كرد: ”هه‌ر جارێك تیرۆریستێكى داعش كچێكى ده‌فڕاند، له ماڵى خۆى ده‌یهێشته‌وه و نه‌یده‌هێشت ڕابكات، ئه‌و تیرۆریستانه‌ش ژن و منداڵى خۆیان هه‌بووه، له سه‌رده‌مى تیرۆریستانى داعش ناسنامه‌ى ساخته‌ش بۆ رفێنراوى ئێزدی دروست كرابوو، هه‌ر داعشێكیش كچێكى بكڕییایه، ناوه‌كه‌ى به دڵى خۆى ده‌گۆڕى“.
له كاره‌ساتى شنگالدا 6417 كه‌س رفێنران، 3548 له‌و كه‌سانه‌ش ژن و كچ بوون و 2869 منداڵ و پیاو بوون، هه‌تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له 3300 كه‌س به پشتیوانیى نووسینگه‌ى رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزدی سه‌ر به نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌ژێر ده‌ستى تیرۆریستان رزگار كراون، هه‌تاوه‌كوو ئێستا ته‌نیا 3000 كه‌س له‌ژێرده‌ستى تیرۆریستان‌دا ماوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی