حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“پەکەکێ ٣٠٠ کەسێن ئێزدی گرتينه‌”

“پەکەکێ ٣٠٠ کەسێن ئێزدی گرتينه‌”

شنگال-KDP.info-

پەکەکە تۆمەتبارە بە ڕفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی و بە پێی زانیارییەکان ٣٠٠ منداڵی ئێزدی لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندراون و بەشێک لەوانە بۆ قەندیل براون و مەشق و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.

لە کاتی ھێرشی گرووپی تیرۆرستیی داعش بۆ سەر دەڤەری شنگال ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان کەڵکیان لەو بۆشاییە ئەمنییەی ناوچەکە وەرگرت و بە زۆر خۆیان بەسەر شنگالدا سەپاند. کاوە عیدۆ خەتاری، سەرۆکی ڕێکخراوی جڤین بۆ گەشەپێدانی کوردانی ئێزدی، پێی وایە ھەبوونی ھێزەکانی پەکەکە و ھێزەکانی دیکەی وەک حەشد و هێزەکانی عێراق بوونەتە سەرچاوەی کێشە بۆ دەڤەری شنگال و یەکێک لە ھۆکارەکانی سەقامگیرنەبوونی ڕەوشی قەزای شنگال بۆ ھەبوونی ئەو ھێزانە دەگەڕێتەوە.

کوردانی ئێزدی پەکەکە بە ڕفاندنی منداڵەکانیان تۆمەتبار دەکەن لە شنگال و تا ئێستا ژمارەیەک منداڵ دیار نەماون و دواتر دەرکەوتووە لە نێو ھێزەکانی پەکەکەدان. کاوە عیدۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: “جگە لە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی شنگال، پەکەکە دەستی ھەبووە لە ڕفاندنی ژمارەیەک ھاووڵاتیی کوردی ئێزدیدا و بە پێی ئاماری بەردەست تا ئیستا ٣٠٠ منداڵ و ھەرزەکاری ئێزدی لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندراون.”

خەتاری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ئەو ئێزدییانە بە دوو شێوە ڕفێندراون لە لایەن پەکەکەوە، بەشێکیان لە کاتی ھێرشی سەر شنگال ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و لەوێ پەکەکە چەکداری کردوون، بەشێکی دیکە لە شنگال ڕفێندراون و زانیاریمان ھەیە بردراون بۆ قەندیل و شوێنەکانی دیکەی کوردستان، کێشەی سەرەکی لەوەدایە زۆرێک لەوان لە خوار تەمەنی یاسایی و بە پێی یاسا نێوخۆیی و جیھانییەکان قەدەغەیە کاری سیاسی و چەکداری بەو منداڵ و ھەرزانە بکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi