نادیا موراد ژیانا خۆ دکهتە کتێب
باسنيۆز:
نادیە موراد، کچە چالاکوانی کوردی ئێزدی کە بۆ ماوەی سێ مانگ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیر و دواتر توانی هەلێت، بیرەوەرەییەکانی کاتی بەدنکرانی خۆی لە چوارچێوەی کتێبێکدا بڵاو دەکاتەوە.
نادیە موراد لەم بارەوە لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆماڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە کتێبەکانی ناوی (دوایین کچە) “Last Girl” کە کۆتایی مانگی هاوینی ئەمساڵ بە هاوکاریی Tim Duggan Books چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
ئەم کچە کوردە ڕایگەیاندووە کە داهاتی چاپی ئەم کتێبە لەڕێگەی کاری خێرخوازانە و بۆ ئەم مەبەستانە خەرج دەکرێت.
– درێژەدان بەو چالاکییانەی کە من زیاتر لە دوو ساڵە بەمەبەستی دەستگیری و دادگاییکردنی چەکدارانی داعش و سزادانیان دەستم پێ کردووە.
– پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بە بوارەکانی پەروەردە، باری دەروونیی ژنان و کچانی ئازادکراو و قوربانیانی کوشتاری بەکۆمەڵ، پێشگیری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ، هەروەها قوربانیانی جەنگ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی