حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شێخ شامۆ بۆ ئانادۆل:سەره‌دانا پەکەکێ و حەشدا شەعبی بۆ تاران، ئەو شەر و ئالۆزییا خانەسۆرێ بەرهەم ئينا

شێخ شامۆ بۆ ئانادۆل: سەره‌دانا پەکەکێ و حەشدیا شەعبی بۆ تاران، ئەو شەر و ئالۆزییا خانەسۆرێ بەرهەم ئينا

دهۆک-KDP.info- 

سەرۆکى دەستەى باڵاى بنکەى لالش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی ئاشکرای کردووە، دەرەنجامى سەردانى شاندەکەى کە گوایە نوێنەرایەتیى کوردانى ئێزدییانن دەکرد بۆ ئێران، کە لە پەکەکە و حەشدى شەعبى پێکهاتبوون، ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەى شنگال و خانەسۆرى بەرهەم هێنا و، دەڵی “ئاشکرایە کە پەکەکە لەژێر چاودێریى ئێران و (نوورى مالیکیـ)ـیەوە شەڕى دژى کورد و پێشمەرگە دەکات بۆ ئەوەى شنگال بکەوێتە ژێر دەسەڵاتى بەغدا و تاران”.

(شێخ شامۆ) رایگەیاند “لەژێر چاودێرى ئێران و سوپاى پاسداران پەکەکە شەڕ دژى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات، ئێران دەیەوێت لە رێگەى پەکەکە ئامانجى لە مێژیینەى بەدەست بێت کە دروستکردنى هیلالێکى شیعییە لەنێوان عێراق، سووریا و ئێران”.
سەرۆکى دەستەى باڵاى بنکەى لالش، شێخ شامۆ کە هاوکات ئەندامى پەرلەمانى هەرێمى کوردستانە، لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵوی تورکیا گوتی: “(نوورى مالیکى) لەسەر رێنماییەکانی تاران و فەرماندە باڵاکانى سوپاى پاسداران، سەرپەرشتیى چەکدارانى پەکەکە دەکات بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى و شەڕ و فیتنە لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورەکە. پەکەکە هیچ ئەجێندایەکى نییە لە شنگال، بەڵکو هەموو ئامانجەکانى پەکەکە لە شنگال خزمەتکردنە بە ئەجێنداکانى ئێران”.
(شێخ شامۆ) بەدووریشی نازانێت کۆبوونەوە و هاتوچۆ لەنێوان پەکەکە و سوپاى پاسدارانى ئێران هەبێت و دەڵێت “چاوەڕوانکراوە کە هاتوچۆ و هەماهەنگى لەنێوان پەکەکە و سوپاى پاسدارانى ئێراندا هەیە و کۆبوونەوەش ئەنجام بدەن، چونکە لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە لە شنگال جموجۆڵى بەردەوام لە رێگەى ئۆتۆمبێلى جامڕەش نێوان سووریا و شنگال هەیە، بۆ هیچ کەسیش نییە رایانگرێت و کەسیش نازانێت کێن و بۆ چ مەبەستێک دەست لە کاروبارى ناوچەکە وەردەدەن”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەراوردى نێوان پێشمەرگەى لەشکرى رۆژى سەربە هێزەکانى زێرەڤانى و چەکدارانى پەکەکە دەکات و دەڵێت “پێشمەرگەى لەشکرى رۆژ هێزێکە لەسەر بنەماى نەتەوەیی و مرۆڤپارێزى پەروەردە کراوە.. زیاتر لە دووساڵە لەشکرى رۆژ لە تەواوى میحوەرەکانى پێشمەرگە بەبێ جیاوازى شەهید دەدات، ئەرکى پێشمەرگە شەڕى ناوخۆ نییە و نەبووە، بەڵام چەکدارانى پەکەکە بە ئامانجى شەڕى دژبە پێشمەرگە خۆیان لە شنگال و سنوورەکە جێگیر کردووە. لە هەمووی کێشەتر ئەوەیە هەرچیى کردەوەى چەوتە بەناوى کوردى ئێزدىیەوە دەیکەن”.

سەرۆکى دەستەى باڵاى بنکەى لالش، ئاماژە بە سەردانى ئەو شاندە دەدات کە لەلایەن چەند کوردى ئێزدیی ناو پەکەکە و چەند کەسایەتییەکى ناو حەشدى‌شەعبى لە کانوونى دووەمى ئەمساڵ بۆ تارانى پایتەختى ئێران ئەنجامیان دا بوو و گوتى: “دەرەنجامى سەردانى ئەو شاندەى گوایە نوێنەرى کوردى ئێزدین بۆ ئێران کە لە پەکەکە و حەشدى‌شەعبى پێکهاتبوون، ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەى شنگال و خانەسۆرى بەرهەم هێنا، ئاشکرایە کە پەکەکە لەژێر چاودێریى ئێران و (نوورى مالکیـ)ـیەوە شەڕى دژى کورد و پێشمەرگە دەکات بۆ ئەوەى شنگال بکەوێتە ژێر دەسەڵاتى بەغدا و تاران”.

بەهەمان شێوە سەرۆکى ئەنجوومەنى قەزاى شنگال (وەیس نەواف) بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رایگەیاند “ئێران لە ناوچەى شنگال و دەورووبەرى پلانێکى مەترسیدارى بۆ چەکدارانى پەکەکە داڕشتووە، ئەگەر هاووڵاتییان پارێزراو نەبن و پەکەکە دەرنەچێت لە ناوچەکە، ئەو کۆمەڵکوژییەى کە داعش بەسەر شنگال و شنگالییەکانى هێنا، ئەوا پەکەکە کارەساتێکى سەدجار گەورەتر بەسەر هاووڵاتییانى شنگال و کوردى ئێزدى دەهێنێتەوە”.

سەرۆکى ئەنجوومەنى قەزاى شنگال دەشڵێت “خراپتر لە داعش پەکەکەیە، چونکە ئەوان بە ناوى کوردى ئێزدى زیان بە شنگال و ئێزدییەکان دەگەیەنن، ناوکۆکى لەنێوانیان دروست دەکەن. دروستکردنى کانتۆن دژى بەرژەوەندیى کوردى ئێزدییە و رێگریکردن لە پێشمەرگە، دروستکردنى بەربەست لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەى شنگال و گەڕانەوەى ئاوارەکان کارى لەپێشینەى پەکەکە بووە لە شنگال”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi