بەرپرسێ لقێ پارتی ل شنگال: بۆ چوونا دهرڤهيا پەکەکێ ل شنگال پشتهڤانيا ئێزديان دکەین
باسنيۆز:
بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە ڕێگا نادەن پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ھێزەی ئێستایان لە شنگال چەکدار زیاد بکەن، ئێزیدییەکانیش دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە نابێت پەکەکە لە شنگال بمێنێت.
وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووبارە ئێزیدییەکان دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە ناکرێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال بمێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەمە دەنگێکی ناڕازییە لەلایەن ئێزیدیەکانەوە بەرانبەر بە پەکەکە، چونکە مانەوەیان لە شنگال مەترسییە”.
بەرپرسی لقی پارتی لە شنگاڵ، جەختی لەوە کردەوە: “کوشتنی ئەو دوو پێشمەرگە زۆر زەنگێکی مەترسیدارە، بۆیە پەکەکە ھێزی زیاد بکات، گومانەکان زیاتر دەبێت و تاوانەکان لەسەر خۆیان دەسەلمێنن، بۆیە ئەو تاوانەی کە لە شنگال کراوە لە سنووری ئەوان بووە و دەبێت ئەوان بەرپرسیاریەتی ئەوە ھەڵبگرن، لەبەرئەمەش ئێمە ئەوان بە پلەی یەکەم تاوانبار دەکەین و تاوانباریشن”.
گوتیشی: “ئێمە ڕێگا نادەین پەکەکە لەشنگال ھێزی خۆی زیاد بکات، چونکە پێویستمان پێی نییە و دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، چونکە لەوێ میوانن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی