ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل شێخان كچه‌كا كوردا ئێزدى بێ سەروشوێنە

ل شێخان كچه‌كا كوردا ئێزدى بێ سەروشوێنە

رووداو – دهۆک241006Image1

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، له‌ شارۆچكه‌ی شێخانی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌ ماڵ ده‌رچووه‌ و بێسه‌روشوێنه‌، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن “كه‌سێكی عه‌ره‌ب، کە خه‌ڵكی به‌سرایە، رفاندوویه‌تی”.

میدیا حزیر میرزا، ناوی ئه‌و كچە‌ كوردە ئێزدیەی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شێخانه. بەگوتەی کەسوکارەکەی “کچەکە‌ رفێنراوە بۆ هه‌ولێر و دوای ئه‌وه‌ نازانرێت بۆ كوێ روویشتوون”.

زوهێر بیبو، یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری میدیا بۆ رووداو دەڵێت “كاژێر 3:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 22-8-2016 له‌ ماڵ چووەته‌ ده‌رێ و ئیدی دیارنه‌ماوه‌”.

زوهێر گوتی “زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی عه‌ره‌ب، کە خه‌ڵكی به‌سرایە به‌هۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، دوای ئەوەی كوڕه‌كە هاتووه‌ به‌دوایدا و له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی”.

زوهێر زوهێر بیبو دەڵێت “گۆمانمان هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی كچه‌كه‌ بفرۆشێت یاخود بۆ كاری نه‌شیاو به‌كاریبهێنێت”.

كەسوكارەكەی داوا دەكەن، هه‌ركه‌سێك گومان له‌ كه‌سێك هەیە، یان له‌ شوێنێك بینویەتی ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییەكان بكاته‌وه‌.

سەرچاوەیەک له‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “راسته‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ تۆماركراوه ‌و کچێک ماوەی چەند رۆژێکە دیار نەماوە، بەڵام ناتوانین زانیاری زیاتر لەبەر هەندێک هۆکار ئاشکرا بکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi