داعشێ 64 مەزارگهه و نيشانگههێن ئێزديان پهقاندينه
دهۆك-KDP.info-
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە شاری دهۆك رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو كارەساتەی بەسەر خەڵكی شنگال و دەوروبەریدا هاتووە، داعش 64 مەزارگە و نیشانەی تەقاندوونەتەوە، هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 30 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی 80%ـی شنگال وێران بووە.
(حوسێن كۆرو)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “دوو ساڵ بەسەر كارەساتی شنگالدا تێدەپەڕێت و حكوومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەك هاوكاریی ئێمەی نەكردووە، ئەمە لە كاتێكدایە چەندین جار داوامان لێ كردوون هاوكاریمان بكەن بۆ ئاوڕدانەوە لە ڕزگاربووانی دەستی داعش و ئەوانەی تا ئێستا دیلن، بەڵام بێسوود بووە”.
(كۆرو)، گوتیشی: “لە ئەنجامی ئەو كارەساتەی بەسەر خەڵكی شنگال و دەوروبەریدا هاتووە، داعش 64 مەزارگە و نیشانەی تەقاندوونەتەوە و لەناو براون، هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 30 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی 80%ـی شنگال وێران بووە، بۆیە پێویستە هەر وڵات و ڕێكخراوێك كە تایبەت بێت بەو بوارانە، خۆی لە شنگال بكاتە خاوەن و هاوكار بێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارۆچكەكە، هەروەها هەر بە هۆی ئەو كارەساتەوە زیاتر لە 70 هەزار كوردی ئێزدی وڵاتیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی دیكە كردووە”.
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەوەیشی گوت كە: “تا ئێستا زیاتر لە 74 كارەسات بەسەر كوردانی ئێزدیدا هاتووە، بەڵام ئەو كارەساتانە جیاواز بوون، هەر بۆیەیش حكوومەتی هەرێم و سەرۆكایەتیی هەرێم خۆیان لە شنگال و شنگالییەكان كردە خاوەن و بەردەوام هاوكاری پێشكەش بە ئاوارەكان دەكەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی