فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى:پەکەکە دزانن ئاخریانە ل شنگالدا
شنگال -kdp.info-
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، پەکەکە ھاتنی داعش وەکو فرسەتێک بۆخۆیان بەکارھێنا کە بێنە شنگال، بەڵام ئێستا ھیچ سەنگەرێکیان لەدەست نەماوە و ھەمووی لە دەست ھێزی پێشمەرگەیە و، دەزانن کە ئاخریانە، بۆیە دەستیان کردووە بە درۆ کە شنگال چۆڵ ناکەن، بەڵام کە داعش نەما دەکردنی ئەوان زۆر ئاسانە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئێستا ھێزی پێشمەرگە نزیکەی ٧٠ کم لە سنووری شنگال لە شەڕدایە دژی داعش و چەند ناوچەیەکی ئێمە ماوە ڕزگار نەکراوە و، خەڵێکی زۆری ئێمە لە دەست داعش ماوە و، خەڵکێکی زۆریش لە کەمپدانە، ئەگەرنا ڕێگە نادەین پەکەکە بەو شێوەیە بێتە شنگال و باس لەوە بکات دەرناچین؛ چونکە جارێکی دیکە ڕێگە نادەین شنگال لەدەست ھیچ ھێزێکدا بێت جگە لە ھێزی پێشمەرگە.”
(قاسم دربۆ) گوتیشی، پەکەکە ھاتنی داعشی وەکو دەلیڤە بۆ خۆیان بەکار ھێنا بۆ ئەوەی بێنە شنگال و خەڵکی بەدرۆ لەسەر ڕێ ببەن و قەناعەت بە ھەندێک منداڵ بکەن؛ وا ئێستا دەزانن ئێمە خەریکی شەڕین لەگەڵ داعش دێنە سەر شاشەکان و لە میدیاوە باس لەوە دەکەن ئێمە شنگال چۆڵ ناکەین!
(دربۆ) ڕوونیشی کردەوە، پێشتر ھەندێک سەنگەریان لە دەستدا بوو، بەڵام ئێستا ھەموو لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە، بۆیە دەستیان بە درۆ کردووە؛ چونکە دەزانن کۆتایییان لە شنگال نزیک بووە و، ھەرکاتێک داعش نەما ئەوانیش نامینێن، لەبەر ئەوەی کە داعش نەما نەمانی ئەوان زۆر ئاسانە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی