ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فراکسیۆنا پارتی: شنگال ب سه‌ر بلندى سەيرى داهاتى دكت

فراکسیۆنا پارتی: شنگال ب سه‌ر بلندى سەيرى داهاتى دكت

هەولێر-KDP.info-ImageThumb

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی یادی دوو ساڵەی جینۆسایدی شنگالەوە رایگەیاند کە، شنگال نموونەی مەزڵومیەت و قوربانیدان و فیداكاری كوردە، لە پێناو مانەوە و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەكی گەش، هێمای خۆڕاگری كوردە، كە هیچ باهۆزێك ناتوانێت بیبەزێنێت، شنگال دوای ئەو هەموو كارەساتانەی كە بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە ڕووبەڕووی بوونەوە، بەڵام ئێستا ئازادە و وەك هەمیشە بە سەربەرزییەوە سەیری داهاتووی دەكات.

پێرار، تیرۆرستانی داعش، هێرشیان كردە سەر ناوچەی شنگال و داگیریان كرد و خەڵكی ناوچەكەیان جینۆساید كرد؛ ئەمەیش برینێكی گەورەی لە ڕۆحی كوردانی ئێزدی و تەواوی خەڵكی كوردستاندا درووست كرد.

شنگال لە مێژووی خۆیدا، بەهۆی كوردبوونی خەڵكەكەی و كوردستانیبوونی ناوچەكەیەوە، چەندین جار ڕووبەڕووی پەلاماردان بووەتەوە، بەڵام خەڵكەكەی وەك چیا سەركەشەكەی بە پێوە ماونەتەوە و سەربەرزانە بەرگرییان لە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان كردووە، دوایین پەلاماریش بۆ سەر ئەو ناوچەیە دوو ساڵ بەر لە ئێستا بوو، كە كارەساتێكی گەورە و زیانی گەورەی ماڵی بە دوای خۆیدا هێنا، بە جۆرێك كە چیرۆكە كارەساتبارەكانیان، وەك برینێكی گەورە لەسەر دڵی هەموو كوردستانیان و هەموو مرۆڤێكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی جیهان هەڵتۆقی و هەمووانی لە هەڵوێست و پەرۆشی و كارەساتبارییدا كردەوە بە یەك.
شنگال نموونەی مەزڵومییەت و قوربانیدان و فیداكاری كوردە، لە پێناو مانەوە و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەكی گەش، هێمای خۆڕاگری كوردە، كە هیچ باهۆزێك ناتوانێت بینەوێنێت، شەنگال دوای ئەو هەموو كارەساتانەی كە بەهۆی هێرشی تیرۆرستانی داعشەوە ڕووبەڕووی بوونەوە، بەڵام ئێستا ئازادە و وەك هەمیشە بەسەربەرزییەوە سەیری داهاتووی دەكات.

ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەك چۆن هەمیشە نوێنەری شنگالییەكان و هەموو كوردستانییان بووین، لە داهاتوویشدا بۆ ساڕێژكردنەوەی ئەو برینە گەورەیە، بە هەمان نەفەسی پێشوومانەوە هەرچیمان پێبكرێت دریێغی ناكەین، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری سەرۆك بارزانیشدا، پاڵپشتی ئەو هەوڵانە دەبین، كە بۆ بەپارێزگاكردنی دەدرێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پاڵپشتی ئەو هەوڵانە دەبین، كە بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو كارەساتە دەدرێن، تا هیچ نەبێت كەمێك خەمی سەر دڵیان كەم بێت و ڕێ لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتانەیش بگیرێت، كە پێشتر ڕووبەڕوویان بۆتەوە.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
2/8/2016

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi