ده‌زگه‌هێ بارزانی هاريكاريان دگه‌هينته سه‌رێ چیايێ شنگالێ
شنگال-KDP.info-
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوه ئەمریکاییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS) له بەشی دووهەزار خێزان وشکەخۆراکیان برد بۆ ئاوارەکانی كه‌مپەکەی سه‌ر چیای شنگال و ناحیه‌ی سنوونێ.
رۆژی ١٩/٧/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئێڵ‌دی‌ئێسدا وشکەخۆراکیان برد بۆ ٢٠٠٠ خێزانه ئاواره‌ی سه‌ر چیای شنگال و ناحیه‌ی سنوونێ؛ هەر خێزانێك و دوو كارتۆنی پڕ لە برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوە ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك و، سریلاكیان پێ درا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی