هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ل شنگالێ تیرۆرستێن داعشێ تۆپبارانكرن
شنگال-KDP.info-
جێگری فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی عاهود بۆردوومانی بنكه‌وباره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان كردوو و زیانێكی گه‌وره به تیرۆریستان كه‌تووه له‌و سنووره.
جێگری فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری شنگال عه‌مید (سمێ بۆسه‌لی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ر له نیو سه‌عات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری شنگال بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشمان له‌گوندی عاهود بۆردوومان كرد كه هێزێكی تیرۆریستان تێدابوو به‌هۆیه‌وه‌باره‌گاكانی تیرۆریستانمان خاپوور كرد و زیانی باشیش به تیرۆریستان كه‌تووه.”
عه‌مید (سمێ بۆسه‌لی) ده‌یشڵێت: “میحوه‌ری شنگال دەنگی چەکی دوورهاوێژی لێ نابڕێ؛ دوێنێش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار جار تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كرد له باكووری گرعوزێر و گوندی كورۆ و كۆمه‌ڵگای ته‌لقه‌سه‌ب و نێوان گوندی ته‌لخه‌مان و ئاخه‌بان كه تیرۆریستان جموجۆلیان له‌و سنووره هه‌بوو.”
جێگری فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری شنگال گوتیشی: “دوێنێ بەیانی سەعات پێنج، تیرۆریستان خۆیان ئاماده كردبوو هیرش بهێنن به‌ڵام لێمان دان و نه‌یانتوانی بێنه پێشه‌وه.”
دەر‌باره‌ی زیانی تیرۆریستانیش (سمێ بۆسه‌لی) گوتی: “به‌پێ ی زانیارییه‌كانمان له دوێنێوه تا ئه‌مرۆ زیاتر له 20 تیرۆریستی داعش كوژراون؛ هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئاماری بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام زیانیان پێ گه‌یشتووه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی