سه‌رهاتيا زارۆكه‌كێ 12 ساليێ ئێزدی كو 22 هه‌يڤان ل ده‌ستێ داعشێ دا بوو
باسنيۆز:
حه‌ردان، دوا گوندی ئێزدینشینی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شنگاله به لای ته‌له‌عفه‌ردا،ده‌وروبه‌ری حه‌ردان هه‌مووی گوندی عه‌ره‌بی ته‌عریب بوون، بۆیه، تاكه گوندی ئێزدییانه له باكووری شنگال كه خه‌ڵكه‌كه‌ی زیانی زۆریان له كوشتن و ڕفاندن و تاڵان و بڕۆ به‌ركه‌وتووه، ئه‌ڵبه‌ت، سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سنوونێ و شه‌ش كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی باكوور و گونده‌كانی تریش له باكووری شنگال، كه‌م تا زۆر زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام چونكه وه‌ك حه‌ردان زۆر نێزیكی گونده عه‌ره‌بییه‌كان نه‌بوون، زیانه‌كانیان، به‌تایبه‌تی زیانی گیانی، زۆر له حه‌ردان كه‌مترن.مه‌نال سه‌عدۆ خێرۆ، كیژۆڵه‌یه‌كی كوردی ئێزدیی 12 ساڵانی خه‌ڵكی حه‌ردانه، ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوك و خوشك و براكانی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ماڵی مامه‌كانی له ترسی داعش، ماڵ و حاڵی خۆیان له گوندی حه‌ردان، جێ هێشت و هه‌ڵاتن، ته‌مه‌نی 10 ساڵان بوو، له قوتابخانه‌ی كوردی ده‌یخوێند، خه‌ون و خه‌یاڵی، له منداڵانی دیكه‌ی كوردستان و دنیا نه‌ده‌چوو، خه‌ونی مه‌نال، وه‌ك خه‌ونی هه‌ر منداڵێكی ئێزدی و شنگالی بوو.
چونكه شنگالین و ئێزدیین، مه‌نال و ده‌سته خوشكه‌كانی و هاوته‌مه‌نه‌كانیان، ته‌نیا خه‌ون و خه‌یاڵیان له پاراستنی ژیانیاندا بوو. ئاخر منداڵانی شنگال، پێش په‌لاماری تیرۆریستانی داعش، ئه‌گه‌ر جارێك خه‌یاڵێكی منداڵانه‌یان كردبێت، ڕۆژانه سه‌د جار بیریان لای ئاسووده‌یی و ئه‌مان بوو.
مه‌نال، پاش دوو ساڵ دیلێتی و ئه‌ساره‌تی ده‌ستی هۆڤییانی داعش، وا چه‌ند ڕۆژێكه، به ته‌نێ له‌گه‌ڵ مامۆژنێكیدا، له ڕه‌ققه‌ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته دڕنده‌كه‌ی داعشه‌وه گه‌یشتووه‌ته‌وه كه‌مپی ئاواره‌كانی شێخان و ئێستا له خێوه‌تی ئاواره‌یی، له‌گه‌ڵ ماڵی خاڵێكیدا ده‌ژی. خه‌ونه‌كانی مه‌ناڵ هه‌روه‌ك پێشوو، ساده و ساكارن، وه‌لێ دووساڵ دیلێتی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستی داعش، مه‌نالی كردووه‌ته مرۆڤێكی كامڵ، ئه‌گه‌رچی تازه پێی ناوه‌ته دوانزه ساڵانه‌وه.
مه‌نال، ته‌واوی چیرۆكی دوو ساڵ دۆزه‌خی داعشی به‌وردی له‌بیره. سه‌رله‌به‌ری دیمه‌نه‌كانی وه‌ك شریت له‌به‌رچاوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی هه‌رگیز بۆ یه‌ك چركه‌ش له خه‌یاڵ و به‌رچاوی ون نابێت، ڕووخساری دایك و باوك و خوشك و براكانیه‌تی كه هه‌واڵی هیچیان نازانێت، له‌و چركه‌یه‌وه كه یه‌ك به دوای یه‌كدا لێی دابڕاون.
مه‌نال، به شێوه‌زاره شنگالییه شیرینه‌كه‌ی كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی (سه‌فه‌ری ئه‌ساره‌ت)، كه 22 مانگی خایاند، لێره به‌دواوه مه‌نال ده‌یگێڕێته‌وه:
ئه‌و ڕۆژه‌ی داعش هاتنه نێو شنگاله‌وه و بووه هه‌را و هه‌موو دنیا شڵه‌ژا و هه‌ڵات هه‌ڵات په‌یدا بوو، ماڵی ئێمه‌ش، دایكم و باوكم و من و خوشكه‌كه‌م و دوو برام كه هه‌رسێكیان له من بچووكتر بوون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ماڵی سێ ماممدا، پێكه‌وه به‌هه‌ڵه‌داوان له گوندی حه‌ردان ده‌رچووین به‌و ئومێده‌ی بگه‌ینه قه‌ره‌باڵغیی خه‌ڵكه هه‌ڵاتووه‌كه له چیای شنگال و ده‌وروبه‌ری مه‌زاری شه‌رفه‌دین (حه‌ردان ده‌وروبه‌ری 25 كیلۆمه‌ترێك له مه‌زاری شه‌رفه‌دینه‌وه دووره). به‌ڵام هێشتا له گوند دوور نه‌كه‌وتبووینه‌وه و نه‌گه‌یشتبووینه سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی، له دووره‌وه بینیمان داعش دووڕیانی حه‌ردان و شه‌قامی سه‌ره‌كیی گرتبوو، ناچار كه‌وتینه ناویانه‌وه.
له مه‌نالم پرسی: تۆ چووزانی ئه‌وانه داعشن؟ چۆن نازانم، من ناوی داعشم بیستبوو، پێشمه‌رگه‌شم زۆر بینیبوو، بۆیه یه‌كسه‌ر زانیم ئه‌وانه پێشمه‌رگه نین و داعشن. هه‌ر هه‌موویان جلكێكی جیاوازیان له‌به‌ردا بوو، ڕیشیان درێژ و پیس، هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌وه دایانبه‌زاندین، دیار بوو زۆر تووڕه و توند بوون و كردیانه هاوار هاوارێك من و خوشكوبراكانم هه‌ر ڕۆحمان چوو.
هه‌مووانیان له ئۆتۆمبێله‌كان داگرتین، هه‌ر له‌وێ، له دووڕیانه‌كه‌ی حه‌ردان، پیاوه‌كان و كوڕه گه‌نجه‌كانیان لێ جیا كردینه‌وه، چه‌ندی دایكم و مامۆژنه‌كانم هاواریان كرد، سوودی نه‌بوو، ئه‌وانیان له‌وێ ڕیز كرد و ئێمه‌ی ژن و منداڵه‌كانیان سواری ئۆتۆمبێل كرد و به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر به‌ڕێ كه‌وتین.
لێره‌دا، مه‌نال هه‌نسكێكی هه‌ڵكێشا و به‌گریانه‌وه گوتی: ئه‌وه دواجار بوو باوكم و مامه‌كانم و كوڕه مامه‌كانم ببینمه‌وه.
هه‌ر سێ ژن و منداڵه‌كانیان سواری ئۆتۆمبێلێكی پیكاب كرد، كۆمه‌ڵێك ژن و منداڵ مانه‌وه، سواری عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆرێكیان كردین و بڕۆ. ڕۆیشتین تا گه‌یاندینیانه ته‌له‌عفه‌ر. له‌وێ خستیانینه حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌یه‌كه‌وه، سه‌یر ده‌كه‌ین سه‌تان خێزانی ئێزدی له‌وێن. دنیا زۆر گه‌رم بوو، من و خوشك و براكانم زۆرمان تینوو بوو، برسیشمان بوو چونكه به‌یانییه‌كه‌شی فریای نانی به‌یانی نه‌كه‌وتبووین، به‌ڵام ترس هه‌مووی له‌بیر بردبووینه‌وه، خوشكه چكۆلانه‌كه‌م نه‌بێت، هه‌ر داوای ئاوی ده‌كرد و ده‌گریا.
سێ ڕۆژ، ئه‌و هه‌موو خێزانه له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ماینه‌وه، پاش ئه‌و سێ ڕۆژه، به‌یانییه‌كه‌ی هاتن كۆیان كردینه‌وه و ڕایان گه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه فڕۆكه بۆمبارانی جێگه‌كه بكات، هه‌موو كچه‌كان ده‌گوازینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 10 تا 25 ساڵان. هه‌ر وایان گوت، من له‌نێو قه‌ره‌باڵغێكه‌وه ڕامكرد و له‌نێو ئاوده‌سته‌كانی قوتابخانه‌كه‌دا خۆم شارده‌وه، تا هه‌موو كچه‌كانیان بار كرد و بر‌دیانن، دواتر كه داعشه‌كان چوونه ده‌ره‌وه، هاتمه‌وه بۆ لای دایكم و خوشك و براكانم. دایكم كه منی بینی و زانی منیان نه‌بردووه، له عه‌زره‌تا نه‌یده‌زانی چی بكات. هێنده‌ی نه‌برد، هاتنه‌وه، گوتیان یه‌ڵا سه‌ركه‌ون. سواری كۆمه‌ڵێك لۆریان كردین و بردیانین. له ڕێگا گوێم لێ‌بوو ژن و پیاوه پیره‌كانی له‌گه‌ڵمان بوون، ده‌یانگوت ئه‌وه ڕێگه‌ی موسڵه. نه‌خێر له‌وێ نه‌وه‌ستان و بردیانین بۆ شوێنێكی دیكه. دواتر زانیمان ئه‌وه زیندانی بادووشه.
بادووش چ بادووش، ڕۆژی حه‌شر: هه‌زاران خێزانی ئێزدی، گه‌رم پیس، تینوێتی برسێتی، وه‌زعێكی زۆر خراپ، به تایبه‌تی بۆ منداڵان، تا به‌یانی له‌به‌ر گریانی منداڵی ساوا و ناڵه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان كه‌س نه‌ده‌خه‌وت. ئه‌گه‌ر بیرم مابێت، نزیكه‌ی بیست ڕۆژێكی زۆر ناخۆش له‌وێ هێشتیانینه‌وه، دواتر كۆمه‌ڵێكی زۆر خێزانیان گه‌ڕانده‌وه ته‌له‌عفه‌ر و له‌وێ دیسان خستیانینه‌وه ناو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك.
یه‌ك ڕۆژ له‌و قوتابخانه‌یه بووین، بردیانین بۆ گوندی “كسر المحراب” كه چووین، هه‌زاران ئێزدی له‌وێ بوون، ژن و پیاو و منداڵ و ته‌نانه‌ت گه‌نجی زۆریشی لێ بوون. به ئێمه‌یان گوت، ئه‌مانه‌ی ئێره موسڵمان بوون. ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ماینه‌وه. ڕۆژانه به‌زۆر نوێژیان به هه‌مووان ده‌كرد، خوێندنی ئایینی ئیسلامیان به منداڵان ده‌خوێند.
هه‌رچه‌نده به حساب هه‌مووان موسڵمان بووبوون، كه‌چی مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی داعشه‌كان زۆر زۆر خراپ بوو، لێدان، سووكایه‌تی، ئه‌شكه‌نجه، سزادان، تێنوێتی، برسێتی، نه‌خۆشی و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پزیشكی، نه‌بوونی شیری منداڵ، له هه‌مووی ناخۆشتر، هه‌موو به‌یانییه‌ك، كام ژنانه گه‌نج و جوان بووایه، وه‌جبه‌یه‌كیان هه‌ڵده‌بژارد و ده‌یانبردن و نه‌ده‌هاتنه‌وه.
سێ مانگ زیاتر ئه‌مه حاڵمان بوو، تا ده‌هات كه‌م ده‌بووینه‌وه. به‌یانییه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانیان باركردین به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر. له‌وێ له “حه‌ی خه‌زرا” باخ و كێڵگه و مه‌ڕوماڵاتی زۆری لێ‌بوو، هه‌موو ئێزدییه‌كانیان كرد به خزمه‌تكار و شوان و گاوان و جووتیار. ته‌نانه‌ت ئێمه منداڵ بووین، كام ئیش قورس بوو پێیان ده‌كردین، نه‌شمانده‌وێرا بڵێی نایكه‌ین، چونكه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌داین. ڕۆژێك هاتن، باسكاڵ، كچه مامه سێزده ساڵانه‌كه‌م به‌رن، به‌ڵام یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانمان كه ناوی مووسا بوو پێیان ده‌گوت ئه‌بو ده‌لال، هات گوتی باسكاڵ هی خۆمه و خۆم ده‌یبه‌م ناهێڵم بیبه‌ن بیفرۆشن، یه‌كسه‌ر بردی و ئیتر نه‌مبینییه‌وه. تا ڕۆژێك هه‌مووانیان كۆ كردینه‌وه، منداڵه‌كانیان ده‌ویست له ته‌مه‌نی 7 ساڵانه‌وه تا سیازده، كوڕه‌كانیان برد بۆ ئۆرده‌گاكانی مه‌شقی سه‌ربازی و برا گه‌وره‌كه‌م (ڕه‌یان)ی به‌ركه‌وت، (بیلال)یش ڕۆیشت و تا ئێستا نه‌مبینیوه‌ته‌وه و نازانم له كوێیه. شه‌و دایك و مامۆژنه‌كانم له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ته‌مه‌نێكدا گوتیان هه‌ستن ڕاده‌كه‌ین. له ته‌له‌عفه‌ر ده‌ڕۆین، به‌ڵام هێنده‌مان زانی دیسان داعش گه‌یشتنه سه‌رمان و گرتیانینه‌وه. سزاكه‌مان جیاكردنه‌وه‌مان بوو. من له‌گه‌ڵ مامۆژنێكم و سێ كیژی مامم بردیانین بۆ قوتابخانه‌یه‌ك و دایك و خوشك و برا چكۆله‌كه‌شمیان برد و تا ئێستا هیچیانم نه‌بینیوه‌ته‌وه.
لێم پرسی بیریان ناكه‌یت؟ مه‌نال، خۆی پێ نه‌گیرا و دایه قوڵپه‌ی گریان و به‌ده‌م گریانه‌وه گوتی: بیرا دایكا خۆ عیدێ و خوشكا خۆ میدیان و برایێن خۆ بیلال و ڕه‌یان دكه‌م.
مه‌نال، پاش ئه‌وه‌ی كه‌مێك پشووی دا له‌سه‌ر چیرۆكه‌كه ڕۆیشت و گوتی: دواتر ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك خێزانی زۆریان سواری پاس كرد و بردیانین. ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڕێوه بووین، تا ئێواره‌كه‌ی گه‌یشتینه شارێك من نه‌مده‌زانی كوێیه، دواتر مامۆژنم پێی گوتم شاری ڕه‌ققه‌یه.
گوتم: مه‌نال به‌وردی باسی ڕه‌ققه‌م بۆ بكه. مه‌نالی ژیكه‌ڵه زۆر عاقڵانه گوتی: ئه‌گه‌ر به‌وردی بۆت بگێڕمه‌وه ده‌بێ ساڵێك قسان بكه‌م، ئه‌وه‌ش ناكرێت، به‌ڵام داعش هه‌ر داعشه، بۆیه ماڵه جێگه‌ی زۆریان پێكردین، ئه‌وه‌ی له هه‌موو جێیه‌كان نه‌ده‌گۆڕا، زۆربه‌ی شوێن و ماڵه‌كان، ژێرزه‌مینی پیس بوو. به‌رده‌وام له ماڵی هه‌ر داعشییه‌ك ده‌بووین، هه‌ر خزمه‌تكاری و سووكایه‌تی و قسه‌ی ناخۆش و كارپێكردنی قورس و برسێتی بوو. ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی ڕه‌ققه‌دا، یه‌ك داعشم نه‌بینی كه‌مێك به‌زه‌یی و ڕه‌حم له دڵیدا بێت، كابرایه‌كی جه‌زائیری نه‌بێت، زۆر قه‌ڵه‌و و زل و ڕیشدرێژێكی پیس بوو، به‌ڵام جارجار پێی ده‌گوتین من به‌زییم به ئێوه‌دا دێته‌وه. ئه‌ویش هه‌ر هێنده‌ی ده‌گوت، ده‌نا هیچی بۆ نه‌ده‌كردین و هیچی له‌ده‌ست نه‌ده‌هات. هه‌رچیمان ده‌كرد لێیان ده‌داین و پێیان ده‌گوتین ئێوه كافرن. تا ڕۆژێك به یه‌كێكیانم گوت: من دایك و باوكم پێیان ده‌گوتم ئێمه ئێزدیین، تۆ بۆچی ده‌ڵێی ئێوه كافرن؟ له‌جیاتی وه‌ڵامم بداته‌وه، یه‌ك زلله‌ی توندی لێدام و گوتی بڕۆ به‌چكه كافر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی