ئه‌یلول 20, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هاتنا كرێكارێن سووری بۆ هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ قه‌ده‌غه‌كرن

هاتنا كرێكارێن سووری بۆ هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ قه‌ده‌غه‌كرن

وشه‌:

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری كار بۆ كرێكارانی خۆماڵی، بڕیاری دا هاتنی كرێكارانی سووری قه‌ده‌غه‌ بكات.

شێخ كامیل محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نشینگه‌ی هه‌ولێر، به‌ ”وشه‌”ی راگه‌یاند، له‌ ژێر رۆشنایی بڕیاری 172ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كرێكارانی خۆماڵی، بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه‌ و له‌ پێنجشه‌می رابردووه‌وه‌ رێیان له‌ هاتنی كرێكارانی سووریا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌.

شه‌پۆلی هاتنی كرێكاران زیاتر له‌ سووریاوه‌ بووه‌
ئه‌و روونی كرده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كرێكارانی سووریا، بۆ وڵاتانی تر هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه‌، چونكه‌ شه‌پۆلی هاتنی كرێكاران زیاتر له‌ سووریاوه‌ بووه‌ و له‌مدواییانه‌دا هه‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌كه‌یان یه‌كجار زۆر بووه‌، پێویسته‌ سنوورێك بۆ هاتنیان دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.

یه‌كێك مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌واوی كارگه‌ و پڕۆژه‌ و شوێنه‌كانی كار له‌ كوردستان، ژماره‌ی كرێكارانی بیانی له‌ پڕۆژه‌كان له‌ 25% زیاتر نه‌بێت.

پێشتر هه‌ندێك خواردنگه‌ و پڕۆژه‌ له‌ كوردستان هه‌بوون كه‌ ته‌واوی كرێكاره‌كانیان بیانی بوون، به‌ڵام ئێسته‌ به‌و رێژه‌یه‌ی حكوومه‌ت دیاری كردووه‌ ده‌بێت بۆشاییه‌كه‌ به‌ كرێكارانی ناوخۆیی پڕ بكرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ مه‌ریوان بەگۆک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ”وشه‌”ی گوت، لیژنه‌كانیان له‌ سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانیان به‌رده‌وامن و له‌ هه‌ر شوێنێك پڕۆژه‌كان ره‌چاوی رێژه‌ی 75%ی كرێكاری ناوخۆییان نه‌كردبێت، ئه‌وا رووبه‌ڕووی سزا و لێپێچینه‌وه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا ئه‌وله‌ویه‌تی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆیه‌، ئه‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ش كه‌ له‌وانه‌یه‌ خاوه‌ن كار بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كرێكاری ناوخۆی ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌وا هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی لیژنه‌ تایبه‌تییه‌كانیان چاودێری ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر زانیان كرێكاری ناوخۆیی هه‌یه‌، ئه‌وا ناچاریان ده‌كه‌ن سوودیان لێ وه‌ربگرن.

هه‌رزانیی ده‌ستی كاری بیانی و بێمه‌یلیی بێكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن به‌ گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی زۆری كار هه‌یه‌ و جگه‌ له‌ كرێكارانی بیانی، كه‌م نین ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌ پارێزگاكانی تری عێراق روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، هه‌رزانیی ده‌ستی كاری بیانی و بێمه‌یلیی بێكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن به‌ گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.

ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستانن، به‌شێكیان وه‌ك خزمه‌تگوزاریی ماڵان هاتوون كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مۆڵه‌تدا مافی كاركردنیان پێ دراوه‌، كۆمپانیاكان سه‌رپه‌رشتی هێنانی ئه‌و جۆره‌ كرێكارانه‌یان كردووه‌ و به‌شێكی تریشیان كرێكاری پڕۆژه‌كانن.

كرێكاری پڕۆژه‌كان به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌دا دابه‌ش ده‌بن، به‌شێكیان به‌ رێی یاسایی و له‌ چوارچێوه‌ی مۆڵه‌تی كاركردندا هاتوون و به‌شێكی تریان به‌ ناوی گه‌شت و مانه‌وه‌ هاتوون، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی كاركردنن.

ژماره‌ی گشتیی كرێكارانی بیانی كه‌ ئێسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن به‌ ته‌واوی دیار نییه‌، به‌ڵام ژمارەکە بە دەیان هەزار كرێكار ده‌خه‌مڵێنرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi