سەنتەرێ میترۆ: د خۆنیشاندانا سلێمانییێ دا رۆژنامەڤان و مامۆستا هاتینه دەستهسهرکرن
رووداو دیجیتاڵ
لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازیدا، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چەند مامۆستایەکیان دەستگیرکرد. سەنتەری میترۆش دەڵێت “رۆژنامەنووسیش دەستگیرکراوە.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 25-03-2024، رەحمان غەریب، سەرۆکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە رووداوی گوت، “رەفتاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران و تیمەكانی راگەیاندن سەلماندی كە فەرمان هات هیچ گەرەنتییەک نییە رەفتاری هێزی ئەمنی لە دانبەخۆداگرتنەوە نەگۆڕێ بۆ زەبروزەنگ.”
رەحمان غەریب دەڵێت، “ئەمڕۆ چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە ناوەكانی (نەبەرد ئەحمەد، ئاری عیزەدین، ئاسۆ محەممهد) كە ویستویانە لە كەلارەوە بچنە سلێمانی دەستگیركردووە، چەند ئەندامێكی دیکەیان لەناو خۆپێشاندانەكان دەسگیركراون.”
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مامۆستا نەجمەدین، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی و دانا عەبدول، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانیش دەستگیرکراون.
رەحمان غەریب ئاماژە بەوە دەکات، “ئەو رۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون، بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە کە چیدی رووماڵی خۆپێشاندانەکە نەکەن.”
بەیانیی ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی چوونە سەر شەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داواکردنی مووچە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن و دواتر ژمارەیەکیان دەستگیرکردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی