ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌يدۆ چەتۆ:پێدڤيه‌ پشتى شەش هه‌يڤان ھەڵبژارتنێن جڤاتێن قەزايان بێنه‌ ئەنجامدان

سه‌يدۆ چەتۆ:پێدڤيه‌ پشتى شەش هه‌يڤان ھەڵبژارتنێن جڤاتێن قەزايان بێنه‌ ئەنجامدان
نەینەوا _KDP.info _

بەرپرسی بەشی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێویستە دوای شەش مانگ ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی قەزاکان ئەنجام بدرێت و ئیدارەی قەزاکان لەڕێگەی ئەنجوومەنەکانەوە بێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی بۆ نەنراوە.
بەرپرسی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەیدۆ چەتۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەپێی یاسا و دەستوور دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێویستە دوای شەش مانگ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزاکان ئەنجام بدرێت، بۆیە پێویستە حکوومەت و کۆمسیۆن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو ھەڵبژاردنە، بەداخەوە تا ئێستا باسی ئەو ھەڵبژاردنە نەکراوە، بۆیە بەھۆی ئەوەی ئەنجوومەنی قەزاکان نییە ڕەنگە ئەنجوومەنی پارێزگا یاخود سەرۆک وەزیران بڕیار بدات بۆ ئەوەی ئیدارەی قەزاکان دابنرێت، چونکە ئێستا بۆشایی یاسایی ھەیە بۆ قەزاکان، بۆیە ئێمە پێمان باشە ھەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەنجوومەنی قەزاکان، بەڵام ئەگەر نەکرێت پێویستە بەتەوافق ئیدارەکان دابنرێن و دەستوور حاکم بێت.
سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: لە سنووری پارێزگای مووسڵ ٣٢ یەکەی ئیداریمان ھەیە، نۆیان قەزا و ٢٣یش ناحیەن، پێویستە جارێکی دیکە ئیدارەیان بۆ دابنرێت جا لەڕێگەی ھەڵبژاردن بێت یان بە تەوافق، تا ئێستا ھیچ باسێک نییە بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی ماون دابەش بکرێن، تەنیا پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکان یەکلایی کراونەتەوە، ئەوانەی دیکە ماون.
چەتۆ باسی لەوەش کرد: بۆ قەزای شنگالیش بۆ ئەوەی دۆخەکەی ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە پێویستە ڕێککەوتنی شنگال بەپێی دەستوور جێبەجێ بکرێت و یوئێن سەرپەرشتی بکات، ڕێککەوتنەکەش لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئەنجامدراوە، بۆیە ئەوە باشترین چارەسەرە بۆ قەزای شنگال.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi