سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و سکرتێرێ گشتی یێ نەتەوەیێن ئێکگرتی کۆم دبن
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میونشن له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی شوباتی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چاوی به ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان كه‌وت و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی به‌شدارییان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان كۆبووه‌وه.
پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووه‌وه، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، رۆژی پێنجشه‌ممه (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاسايش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
هەروەها بڕیارە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان گفتوگۆ بکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی