تشرینی یه‌كه‌م 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ گەهشتە هەولێرێ

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ گەهشتە هەولێرێ
K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی گەڕایەوە هەولێر.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی گەڕایەوە هەولێر.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی گەڕانەوەی لە دوبەی، لەلایەن عومەر بن سوڵتان عولەما وەزیری دەوڵەتی ئیماراتی بۆ کاروباری ژیری دەستکرد، لە فڕۆکەخانە بەڕێکرا.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران و حاکمی دوبەی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لوتکەکەدا، گوتارێکی لە بارەی گرنگیی رێزگرتن و دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی پێشکەش کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi