ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکومەتا هەرێما کوردستانێ هه‌لكه‌فت و بێنڤه‌دانێن فەرمى ل ڕۆژمێرا زایینی يا ساڵا 2024 دا به‌لاڤ دكه‌ت

حکومەتا هەرێما کوردستانێ هه‌لكه‌فت و بێنڤه‌دانێن فەرمى ل ڕۆژمێرا زایینی يا ساڵا 2024 دا به‌لاڤ دكه‌ت
K24 – هەولێر :

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، رۆژژمێری زایینی ساڵی 2024 ی بڵاو کردەوە و، بۆنە و پشووە فەرمییەکانی تێدا بەو شێوەیە ئاشکرا کردووە.

رۆژی یەکی کانوونی دووەم بە پشووەکان دەستپێدەکات، لە مانگی ئازاریش، رۆژەکانی پێنج، 11و14،21،22،23 بەبۆنەی راپەڕینی خەڵکی خەڵکی کوردستان و ریککەوتننامەی 11 ی ئادار، یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر، جەژنەکانی ئادار و نەورۆز و رزگارکردنی شاری کەرکووک دەبنە پشوو، بۆ مانگی نیسانیش، رۆژانی یەک و نۆ و 19 پشوون بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشووری و رۆژی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق.

لە یەکی ئایاریشدا دەبێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهانی، لەگەڵ ئەوەشدا 14 ی تەمووز بەبۆنەی رۆژی راگەیاندنی کۆماری عێراق دەبێتە پشووی فەرمی، رۆژی 3 ی تشرینی یەکەم رۆژی سەربەخۆیی عێراقە و کراوەتە پشووی فەرمی، لەکانوونی دووەم،25 ی مانگ دەبێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح.

هەر بەپێی ئەو ساڵنامەیەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، رۆژانی 17 و 22 ی کانوونی دووەم،بەبۆنەی جەژنی سێ رۆژەی یاران(قەوڵتاس) و دامەزراندنی کۆماری مەهاباد، کراوەتە بۆنەی فەرمی .

رۆژی 1 ی شوبات، لەیادی تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەردەم بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەولێر کراوەتە بۆنە، 25ی هەمان مانگ بۆ رۆژی رۆژنامەگەریی پێکهاتەی تورکمانی کراوەتە بۆنەیەکی فەرمی.

ساڵنامەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی رایگەیاندووە، رۆژانی یەک و حەوت و هەشت و 10و 16 لە مانگی ئاداردا، بۆ کۆچی دوایی بارزانی نەمر، رۆژی رزگارکردنی شاری سلێمانی، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، یادی کیمایابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید بەبۆنەی فەرمی داندراون.

لە مانگی نیسانیش، رۆژانی 14،16،22،24 بەبۆنەی یادی ئەنفالکردنی گەرمیان(چەمچەماڵ و کەلار)،یادی کیمیابارنکردنی بالیسان، رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی، یادی بۆرومانکردنی شاری قەڵادزێ کراوەتە بۆنەی فەرمی.

رۆژی 31 ی تەمووزیش، بۆ یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان کراوەتە بۆنەیەکی فەرمی، بۆ مانگی ئاب، رۆژانی سێ،حەوت،25 بۆ یادی جینۆسایدکردنی ئێزدیەکان و، رۆژی شەهیدانی ئاشووری، یادی ئەنفالکردنی بادینان، کراوەتە بۆنە.

مانگی تشرینی دووم، تەنها 17 ی ئەو مانگە بۆنەی رۆژی زمان و کولتوری پێکهاتەی تورکمانە، 17 ی مانگی کانوونی یەکەمیش بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi