شوبات 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

داخويانيا په‌يڤدارێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ ل دۆر مووچه‌ى

داخويانيا په‌يڤدارێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ ل دۆر مووچه‌ى

وشه‌:

گوته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، رای‌ گه‌یاند، سبه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ تاوتوێی‌ چه‌ند پرسێك ده‌كات، هاوكات ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، چاوه‌ڕێی‌ هاتنی‌ پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی‌ ئه‌یلوول، پێشه‌وا هه‌ورامان گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان تی‌ ڤی‌ زمانجاڵی‌ پارتی‌ راگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

زیاتر گوتی‌، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا.

رۆژی پێنجشه‌م 14ی ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا كرد، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئه‌ندامی شانده‌كه‌ بوون.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و دووپات له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرایه‌وه‌، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام درا.

رۆژێك پێش چوونی بۆ به‌غدا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی له‌وه‌ كرد، پشوودرێژی هه‌رێمی كوردستان مانای لاوازی نییه‌، “به‌ڵكو نامانه‌وێ‌ كێشه‌كان به‌ ئاقارێكی تردا بڕوات”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كشه‌می‌ رابردوو ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاریدا، بۆ سێ‌ مانگ 700 ملیار دیناری‌ مانگانه‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات و هێشتا رێوشوێنه‌كانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ ته‌واو نه‌كراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi