سبەی ئەنجوومەنێ وەزیران ل دۆر بهلاڤكرنا مووچەى و هنارتنا 500 ملیار دیناران دێ کۆم بت
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەبارەی 500 ملیار دینارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە، سبەی چوارشەممە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەی چوارشەممە (6ـی ئەیلوولی 2023) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوایین گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی 500 ملیار دینارەکەی بەغدا تاوتوێ دەکات.
پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت، گووتیشی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی قسەی کردووە، بۆ ئەوەی لەو پارەیەی دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەولەویەت بۆ مووچە بێت و رۆژی چوارشەممەش ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری خۆی لەبارەوە دەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 500 ملیار دینار بە شێوەی قهرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تا یەکلایی کردنەوەی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ رۆژی دووشەممە، (4ـی ئەیلوولی 2023)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان، مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران پێویستیان بە 940 ملیار دینارە و روونیکردەوە، “ئێستا داهاتی نەوتمان نەماوە، داهاتی نانەوتیش هەمووی بۆ حکومەتی فیدراڵی هەژمار دەکرێت. ئێمە مانگانە نزیکەی 320 ملیار دینار داهاتی نانەوتیمان هەیە کە بۆ هەموو پێداویستییەکانی هەرێمە، ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ 500 ملیار دینارەکەی بەغدا، مووچەی هەمووان دابین ناکات”.
هەروەها كهمال محهممهد ساڵح وهزیری سامانه سرووشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان به وهكالهت رایگەیاند، له 25ی حوزەیرانـهوه، مانگانه 50 ههزار تا 102 ههزار بهرمیل نهوت رۆژانه رادهستی بهغدا كراوه، بهگشتی رۆژانه 85 ههزار بهرمیل نهوت دراوهته بهغدا، بهڵام لهو كاتهوه تا ئێستا یهك دینار بهرانبهر بهو نهوتهی كه دراوهته بهغدا، خهرج نهكراوه.
لەلایەن خۆشیەوە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاسای بودجەی عێراق بۆ تۆڵەکردنەوە لەمافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوە و گەورەترین لێدانیش بوو لە دەستەکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی