ته‌مموز 14, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى ل سه‌رۆكێ كه‌نیسه‌یا كلدان ل عیراقێ و جیهانێ و شاندێ دگه‌لدا كر

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى ل سه‌رۆكێ كه‌نیسه‌یا كلدان ل عیراقێ و جیهانێ و شاندێ دگه‌لدا كر

باسنيوز:

ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارك كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە مەترانەكانی ئایینی كریستیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە: “لە دیدارەكەدا كاردینال لویس ساكۆ سوپاسی ئەو ڕێز و پێزانینەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بۆ هێما و كەسایەتییەكانی ئایینە جیاجیاكان هەیە. هەروەها سوپاسی فەرهەنگی پێكەوەژیانی كوردستانی كرد كە بووەتە هۆی پاراستنی پێكهاتەكان و مێژوو و كولتوورەكانیان. دەستخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی كرد كە بە حیكمەت و ڕابەرایەتیی خۆی، پێكەوەژیان و ئاشتی و ژیانی هاوبەشی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی لە كوردستان پێشخستووە، ڕاشیگەیاند كە شانازی بەو ژیانە هاوبەشە دەكەین كە بۆ هەموو لایەك لە كوردستاندا هەیە.”

هەروەها لە بەشێكی تری وتەكانیدا، كاردینال لویس ساكۆ ئاماژەی بە بڕیاری ئەم دواییەی سەركۆماری عێراق بۆ كشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆكایەتیی كۆمار تایبەت بە كەنیسەی كلدان دا، بە بڕیارێكی نادروست و مەترسیداری لە قەڵەم دا كە پێكهاتەی كریستیانی بریندار كردووە و دژی بنەماكانی پێكەوەژیان و ئاشتەواییە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە. ئەوەشی خستەڕوو كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە شاندێكی پیاوانی ئایینی كریستیانی ڕاگەیاند كە كوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بكەنەوە، یان پێكەوە بە سەربەرزی لەسەر ئەو خاكە دەژیین یانیش پێكەوە دەمرین.

سەرۆك بارزانی هەروەها نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەكەی سەركۆماری عێراق نیشان دا و هیوای خواست كە پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت و ڕاست بكرێتەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا، شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و ژیان و گوزەرانی كریستیانەكان و ئەگەر و مەترسییەكانی داهاتوو بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi