كانونی دووه‌م 25, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكومه‌تێ رۆژێن بێهنڤه‌دانا جه‌ژنا قوربانێ راگه‌هاندن

حكومه‌تێ رۆژێن بێهنڤه‌دانا جه‌ژنا قوربانێ راگه‌هاندن

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 27ی حوزەیرانەوە تاوەکو 1ی تەممووز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی دەبێت و 2ی تەممووز دەوامی فەرمی لە هەموو دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، تاوەکو رۆژی شەممە 1ی تەممووزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، پشووەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانە، “جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.”

رۆژی یەکشەممە 2ی تەممووزی 2023، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

پێشتر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە 20-06-2023، بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 تاوەکو رۆژی یەکشەممە 2ی تەممووزی 2023 بێت.

رۆژی یەکشەممە، 18ی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەیان بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ی حوزەیران کە سێشەممەی داهاتوو دەکات، دەبێتە رۆژی عەرەفە و رۆژی 28ی حوزەیران کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

هاوکات رۆژی یەکشەممە 18-06-2023 عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 20-06-2023 یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi