ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڕاگه‌هاندنه‌ك ژ مەکتەبا سیاسی يا پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕاگه‌هاندنه‌ك ژ مەکتەبا سیاسی يا پارتی دیموکراتی کوردستان

باسنيوز:

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/6/2023، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “پارتیمان لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیانی كوردستان هەوڵی زۆریدا كە ماددە و بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراقی فیدراڵ بەگوێرەی ئیستحقاقاتی دەستووری و ڕێكکەوتنی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پێكهێنانی كابینە و، ڕێكکەوتنی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ بێت و، شایستە داراییەكان بۆ حكوومەتی هەرێم دابین بكرێت”.

ئەوەش خراوەتە روو: “لەلایەكی دیكەوە زۆر بەجدی هەوڵیدا ئەو پیلانەی کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە ئارادا بوون بۆ دەستوەردان لە سەروەری هەرێم و بچووككردنەوە و لێكترازانی قەوارەی هەرێم و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی كە لە دەستووردا جێگیركراون، پووچەڵبكاتەوە”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “سەرەڕای ئەوەی تەواوی تموحاتی ئێمە لە بودجەدا نەهاتووە، چونكە دەبوو ئەو دەقەی بودجە كە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بڕیاری لێدرابوو دەست كاری نەكرابوایە، بەڵام لەپێناو دەستكردنەوەی حكوومەت بۆ بابەتی مووچە و بەردەوامی وەبەرهێنان و، بەردەوام نەبوونی كێشەكان بڕیارماندا رەئی بە پەسەندكردنی بودجە بدرێت”.

روونیشکراوەتەوە: “لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەڤاڵانی فراكسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کوتلەی وەزاری پارتیمان لە حكوومەتی فیدراڵ بكەین كە بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ڕۆڵی خۆیان بینیوە و، داوای سەركەوتنیان بۆ دەكەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi