كانونی یه‌كه‌م 05, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هەرێما کوردستانێ 132 هەزار ته‌نێن گەنمێ جۆتیاران هاتيه‌ وەرگرتن 

ل هەرێما کوردستانێ 132 هەزار ته‌نێن گەنمێ جۆتیاران هاتيه‌ وەرگرتن 

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان تائێستا 132 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، کە زۆرترینیان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیە و کەمترینیش لە هەولێر بووە، لە دهۆکێش 50 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.

ئەمساڵ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سنووردارکراوە، زۆرترین بڕ بۆ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیە کە 230 هەزار تۆنە؛ پشکی پارێزگای هەولێر 145 هەزار تۆن و دهۆکیش 125 هەزار تۆنە.

پارێزگای هەولێر: 24 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

رۆژی یەکشەممە 11ـی حوزەیرانی 2023، سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “تاوەکو ئێستا 24 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە”.

سەعید عومەر ئاماژەی بەوەکرد، لە دوێنێوە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیان خێراتر کردووە بۆ دوو هێندەی پێشتر. گوتیشی، “تەواوی گەنمی جووتیاران کە پشتگیرییان بۆ کرابێت، وەردەگیرێت تاوەکو کاتی تەواوبوونی وەرگرتن کە بەغدا دیاری دەکات”.

لە سلێمانی و هەڵەبجە: 58 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

لەبارەی وەرگرتنی گەنم لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، ئەمڕۆ یەکشەممە، جووتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی روودای گوت، تاوەکو 58 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد پشکی وەرگرتنی گەنم لە سنوورەکەیان 230 هەزار تۆنە. گوتیشی: “وەرگرتنی گەنم 45 رۆژ بۆ 50 رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەو بڕە گەنمەی دیاریکراوە لە جووتیاران وەردەگیرێت”.

جووتیار خالید لەبارەی ئەو گەنمەی جووتیاران کە دەمێنێتەوە و حکومەتی عێراق وەری ناگرێت گوتی، کۆمپانیاکانی قەیوان لە سلێمانی و خۆشناو لە هەولێر گەنمی ماوەی جووتیاران وەردەگرن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ نرخیان بۆ دیاری نەکراوە، نرخەکەش لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە دیاری دەکریت.

پارێزگای دهۆک: 50 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

پشکی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پشکی لە وەرگرتنی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە 125 هەزار تۆنە. ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئەمڕۆ 50 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سنووری پارێزگای دهۆک وەرگیراوە و وەرگرتنی گەنم بەردەوامە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنوورەکەیان نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنم بەرهەمیان دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە جووتیاران لە بازاڕدا ساخی دەکەنەوە. گوتیشی: “بازرگانانی سایلۆکانی سنووری موسڵ دێنە دهۆک و گەنم دەکڕنەوە تۆنی بە 700 بۆ 730 دینار و دواتر دەیبەنەوە لای خۆیان حکومەتی عێراق کیلۆی بە 850 دینار لێیان وەردەگرێتەوە؛ لەوێ وەرگرتنی گەنم بێسنوورە”.

حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت؛ جووتیاران نرخەکەیان پێ گونجاوە، بەڵام نیگەرانن لەوەی هەموو بڕە گەنمەکەیان لێ وەرناگیرێت.

ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق لە رێگەی سایلۆکانەوە زیاتر لە 300 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستانی وەرگرت؛ لە پارێزگای هەولێر 117 هەزار و 773 تۆن، لە سلێمانی 136 هەزار و 500 تۆن گەنم و لە دهۆک 52 هەزار و 195 تۆن.

ساڵی رابردوو بەهۆی وشكەساڵی و کەمبارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێسنوور گەنمەکەی وەرگرت، ئەمساڵ کە لە 27ـی ئایارەوە وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە، بەرهەم زۆرە و بۆ وەرگرتنەکەی حکومەتی عێراق سنووری داناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi