شوبات 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكومه‌تا هه‌رێمێ: گوهۆڕینێن دوهى د بودجه‌ى دا هاتینه‌ كرن د نه‌ده‌ستوورى نه‌ و پێگیریێ پێ ناكه‌ین

حكومه‌تا هه‌رێمێ: گوهۆڕینێن دوهى د بودجه‌ى دا هاتینه‌ كرن د نه‌ده‌ستوورى نه‌ و پێگیریێ پێ ناكه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەناندراوێکی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە بودجە ئەنجام دران، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو گۆڕانکارییانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 25ـی 05ـی 2023 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

دەقی راگەیاندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/5/26

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi