شوبات 23, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هاتن وچوونا هه‌ولێرێ:‌ كاميرێن سه‌ر ترافیكلایتان دێ كه‌ڤنه‌ كارى دا

هاتن وچوونا هه‌ولێرێ:‌ كاميرێن سه‌ر ترافیكلایتان دێ كه‌ڤنه‌ كارى دا
K24 – هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێران ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان له‌هه‌ر چوارلای ترافیكی مه‌خموور (100) مه‌تری ته‌واو بووه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كات.

له‌چوارچێوه‌ی ئاگادارییه‌ك، هاتووچۆی هه‌ولێر شوفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان له‌هه‌ر چوارلای ترافیكی مه‌خموور (100) مه‌تری ته‌واو بووه، سبه‌ی كاری پێده‌كرێت.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر:

سەرجەم هاووڵاتی و شوفێرانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە، دانانی کامێرای چاودێری سەرترافیکلایتەکان، لەهەر چوار لای ترافیکی مەخموور (100) مەتری تەواوبووە، لە رێكکەوتی 2023/5/24 وەک تاقیکردنەوە کاریان پێدەکرێت.

هه‌روه‌ها هەفتەی داهاتوو بەشێوەی بەردەوام کاردەکەن، کامیرەکان سەرپێچییه‌كانی (لێدان لەچرای سووری ترافیکلایت، دەرچوون لەخێرایی رێگه‌پێدراوی شەقام لەکاتی چرای سەوز، گرتنی دەستە راستی کراوەی ترافکلایت، وەستان لەسەر هێڵی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین) تۆماردەکەن.

تکا لە شوفێرانی بەڕێز دەکەین، بۆسەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بەسزادان، ئەو سەرپێچیانە نەکەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر

2023/5/23

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi