كانونی یه‌كه‌م 09, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌روازه‌یه‌كێ نوو يێ نێڤ ده‌وڵه‌تی ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و توركیا دا دێ ئێته‌ ڤه‌كرن  

ده‌روازه‌یه‌كێ نوو يێ نێڤ ده‌وڵه‌تی ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و توركیا دا دێ ئێته‌ ڤه‌كرن  

باسنيوز:

ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە فەرمی دەكرێتەوە. ئەمەش دوای ساڵێك لە كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای سەرەكیى دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/5/2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند: “لە ڕێوڕه‌سمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەم هەفتەیە بە فەرمی سنووری نێودەوڵەتیی زێت بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا كار بۆ ئەوە دەكرێ تێیدا بزاڤی بازرگانی وەگەڕ بخرێت.

هەروەها بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، ڕۆژی یەكشەممە، 7ـی ئایار، فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆکئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی چەند بەرپرسێکی سەربازی سەردانی دەروازەكەیان کرد و لەلایەن قایمقامی قەزای مێرگەسۆریشەوە، بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لەو دەروازەیە هەڵدرا.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi