ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فوئاد حسێن : ژلایێ قانوونێ ڤه‌ چ ئاریشه‌ بۆ هنارده‌كرنا په‌ترۆلا كوردستانێ نه‌ماینه‌

فوئاد حسێن : ژلایێ قانوونێ ڤه‌ چ ئاریشه‌ بۆ هنارده‌كرنا په‌ترۆلا كوردستانێ نه‌ماینه‌

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن کراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ عێراق نامەی بۆ تورکیا نەناردووە. گوتیشی، بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان شاندی هاوبەشی بەغدا و هەولێر لەگەڵ ئەنقەرەدا گفتوگۆ دەکەن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو کە رۆژان ئەبوبەکر ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی ئایاری 2023 لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، باسی لە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، رێککەوتن کراوە، بەڵام دانوستانی جۆراوجۆر لەگەڵ کۆمپانیاکانی کڕیاری نەوتدا دەستیپێکردنەوەکەی دواخستووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: “دوێنێ لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق بووم، تەواویان کردووە و لەگەڵ کۆمپانیاکان رێککەوتوون، ئەمە مانای ئەوەیە هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن؛ هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان گەیشتنە رێککەوتن، بەغدا و کۆمپانیاکانیش گەیشتنە رێککەوتن، ئێستا قۆناخی داهاتوو ماوە کە پەیوەندی هەیە بەشاندی هاوبەشی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.”

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هیچ نامەیەکی بۆ تورکیا نەناردووە. گوتیشی: “ئێستا کە گەیشتوونەتە رێککەوتن نامەکە دەنێردرێت؛ کە خاڵێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە تورکیا رێگەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان بدات.”

بە گوتەی فوئاد حوسێن، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان “هیچ” کێشەیەکی یاسایی نەماوە.

لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، پڕۆژەکە لە حکومەت تەواوبووە و لە پەرلەمانە، بۆ جێبەجێکردنیشی مانگ و نیوێک بۆ دوو مانگی دەوێت.

فوئاد حوسێن باسی لە ناردنی 400 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەولێر کرد و گوتی، تاوەکو جێبەجێکردنی بودجەی عێراق، “دەبێت” بەغدا مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکانەوە گوتی، لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان تاوەکو لێکنزیکبن کورد لە بەغدا بەهێزتر دەبێت.

لە 25ـی ئادارى رابردووەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە بەهۆى بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. دادگەکە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند، پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi